هەواڵ 18, ئایار 2017

یاری Pro Evolution Soccer 2018 ئەمساڵ مانگی ٩ بۆ کۆمپیوتەر و PS4 و PS3 و Xbox بڵاودەکرێتەوە

نەوەی داهاتووی یاریە بەناوبانگەکەی کۆمپانیای کۆنامی بەناوی Pro Evolution Soccer 2018 کە بە گەورە کێبەرکێکاری فیفا دادەنرێت ڕۆژی بڵاوکردنەوەی بۆ دیاریکرا کە بەرواری ١٢ی ٩ی ٢٠١٧ بۆ بڵاوکردنەوەی فەرمی لەلایەن کۆمپانیا دیاریکراوە.

بێگومان لەم نەوەیەدا ڕێگەی نوێ بۆ دۆخەکانی هاوکاری سەرهێڵی زیادکراوە و لەهەمان کاتیشدا گۆرانکاری لە دیزایینی سەرتاپای یارییەکە کراوە. ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە جگە لە کۆمپیوتەر و PS4 بۆ هەریەکە لە ئامێرەکانی PS3 و Xbox One و Xbox 360ـیش بەردەست دەبێت و بڵاودەکرێتەوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/eVrW0Azrcn4″ width=”500″ height=”300″]

یاریەکە PES Leagueـی لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە بۆ تەواوی دۆخەکانی سەرهێڵی بە لەخۆگرتنی دۆخە هاوکارییەکان (Co-Op) بۆ یاری دوو بە دوویی و سێ بە سێیی بە پشتگیری کردن لە میوانی ناوخۆییش، ئەمە مانای وای تۆ و ڕاهێنەرەکەت دەتوانن لەسەرهێڵ لەگەڵ کەسێکی تر تیم پێکبهێنن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ تیمێکی تری سێ کەسی بکەن. هەرچی دۆخەکانی تریشە دەکەونە ژێر چەتری PES League بۆ نمونە myClub و Random Selection Match.

وا دیارە Master Leagueـیش دیمەنی چاوپێکەوتنی پێش دەستپێکردنی یاری بۆ زیادکراوە و هەروەها چرکەساتەکانی ژووری خۆگۆڕین و خۆ ئامادەکردنی یاریزانانیش. دوایین شت کە بەدی دەکرێت چاکسازییە لەکاتی یاریکردن بە یاریزانەکان و مامەڵە لەگەڵ تۆپەکە و چەندان چاکسازی تریش کە ئەمە هەرچەندە بە کرداری ناتوانین ئەزموونی بکەین تا ئەوکاتەی لە کۆنگرەی E3 بەفەرمی ڕیکلامی یاریەکە دەبینین و هەروەها لەدوای ڕاگەیاندنیشی بە دەستی خۆمان تاقی دەکەینەوە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ