ئەندرۆید
19, ئایار 2017
وەشانێکی سوکەڵە بەناوی Android Go بۆ مۆبایلە تایبەتمەند نزمەکان لەلایەن گووگڵەوە وەشێندرا

له کۆنگره‌که‌ی دوێنی گۆگڵدا بەناوی I/O 2017 وه‌شانێکی سوکەڵەی نوێ له سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید به ناوی Android GO بەفەرمی وەشێندرا، وه ئه‌م وه‌شانه له وه‌شانی سەرەکی ئەندرۆید لاوازتره و ئامانج لێی ته‌نها ئه‌و مۆبایلانەیە که ڕامه‌که‌یان ١ گێگابایته یاخود که‌مترە، وه تایبه‌تمه‌ندیشیان لاوازتره و نرخیشیان زۆر که‌مه واته مۆبایله ئاست نزمه‌کان.
لەهەندێک لە بازاڕەکاندا، هەندێک لەبەرهەمهێنەرانی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان پێشتر ئەندرۆیدیان لەسەر هەرزانترین جۆری ڕەقەکاڵا جێگیرکردووە بەڵام لەبەرامبەردا ئەنجامەکان باش نەبوون. ئەم هەنگاوەی گووگڵ بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەندرۆید گۆو ئەزموونی بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە مۆبایلانە باشتر بکات. ئەندرۆید گۆو تایبەتمەندی بەهێزی کارکردن لەسەر ئەو جۆرە ڕەقەکاڵایە ئاست نزمانە لەخۆی دەگرێت و لەهەمان کاتیش‌دا وێبگەڕی کڕۆمی بە تایبەتمەندی Data Saver لەسەر جێگیرکراوە و لە جێگەی ئەپی یوتیوبی سەرەکی، ئەپی یوتیوب گۆوی لەسەر دادەنرێت بەمەبەستی کەمتر بەفیرۆدانی یەکەی ئینتەرنێتەکەت و کەمتر گرتنی ڕامی مۆبایلەکە.


گووگڵ لێزانانە ئەم کارەی کردووە ئەمیش بە بەردەستکردنی چەند ئامرازێک بۆ گەشەپێدەران تا توانن ئەپی گونجاو بۆ ئەم وەشانی ئەندرۆید گۆو دروست بکەن و بەکارهێنەران سودی لێ وەرگرن. شایەنی باسە، له کۆگای گووگڵ پله‌یدا ئه‌و ئامێرانه‌ی کار به ئەندرۆید گۆو ده‌که‌ن لە بەشێکی تایبەتدا ئەپی گونجاویان بۆ پێشنیار دەکرێت تا لەسەر مۆبایلەکانیان دایبگرن و ئەمەش بەمەبەستی ئەوەی لەکاتی بەکارهێنانی ئەو جۆرە مۆبایلانە بەکارهێنەر بێزار نەبێت.
وه وا بڕیاره ئیتر له‌مه‌ودوا هه‌ر وه‌شانێکی ئه‌ندرۆید له دوای ئه‌ندرۆید ئۆوه گەشەی پێبدرێت و وه‌شانێکی Android GOـشی له‌گه‌ڵدا بنێرێت تاوه‌کو مۆبایله ئاست نزمه‌کانیش بێبه‌ش نه‌بن له وه‌شانه نوێیه‌کان. بەگوێرەی زانیارییەکان، ئه‌و مۆبایلانه‌ی که به‌م سیسته‌مه کار ده‌که‌ن له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨ـه‌وه ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کان دەکرێن و بێگومان ئه‌م جۆره مۆبایلانه‌ش وه‌ک چۆن تایبه‌تمه‌ندیان ئاست نزمه، نرخشیان هه‌ر به‌جۆره نزم ده‌بێت.