مۆبایل و تابلێت
19, ئایار 2017
پڕۆسێسەری Snapdragon 660 لەسەر GeekBench دەردەکەوێت و توانستی بەرزی تۆمارکردووە

کواڵکۆم هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ردوو پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٦٠ و سناپدراگۆن ٦٣٠ به فەرمی ناساند، ئەگه‌رچی سناپدراگۆن ٦٦٠ به پڕۆسێسەرێکی ئاست مامناوه‌ند هه‌ژمار ده‌کرێت، به‌ڵام توانایه‌ک و کارپێکردنێکی زۆر به‌رزی هه‌یه.
به‌وجۆره‌ی که باسی لێوه کراوه ئه‌م پڕۆسێسەرە ته‌نانه‌ت له سناپدراگۆن ٦٥٣ـش به‌هێزتره به جۆرێک که به رێژه‌ی ٪٢٠ بۆ ٪٣٠ زۆر باشتر کار ده‌کات له‌چاو پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٥٤ـدا. ئه‌م پڕۆسێسەره له جۆرێکی ١٤ نانۆ مه‌تری دروست کراوه، وه چوار ناو‌کی Kryo260ـی به لهلهرهی ٢.٢ گێگاهێرتز هه‌یه، وه چوار ناوکه‌که‌ی تری Kyro 260ـن به له‌ره‌له‌ری ١.٨ گێگاهێرتز کار ده‌که‌ن. وە هەروەها پڕۆسێسەری گرافیکیهکهی Adreno 512 ـه‌یه و بەیسباندیێکی لە جۆری X12 LTE لەگەڵ تێکهەڵکێشکراوە.
لەڕاپۆرتێکی نوێ‌دا، دەردەکەوێت که سناپدراگۆن ٦٦٠ له‌لایه‌ن بێنچمارکی Geekbench ـه‌وه خاڵی تاک و کۆمه‌ڵی تێدا تۆمارکراوه، سناپدراگۆن ٦٦٠ ئه‌م پڕۆسێسەرە له بارودۆخی تاک ناوکیدا به له‌ره‌له‌ری ١.٨٤ گێگاهێرتز کار ده‌کات وه سه‌رکه‌وتوو بووه و توانیویەتی ١٥٩٩ خاڵ له‌و بێنچمارکهدا به‌ده‌ست بهێنێت، وه له بارودۆخی کۆمه‌ڵه ناوکیدا هه‌ر به له‌ره‌له‌ری ١.٨٤ گێگاهێرتز کار ده‌کات و سه‌رکه‌وتوو بووه توانیویەتی تاوەکو ٥٦٣٩ خاڵ تۆمار بکات.
وه خاڵه تۆمارکراوه‌کانی بێنچمارکی سناپدراگۆن ٦٦٠ توانیویه‌تی خۆی نزیک بکاته‌وه له خاڵه تۆمارکراوه‌کانی بێنچمارکی مۆبایله زیره‌که‌کانی شیاومی می ٥ ئێس و می ٥ ئێس پلاس کە سناپدراگۆنی ٨٢١ ـیان لەسەرە. وه له ڕاستیدا له باروودۆخی تاک ناو‌کی خاڵه تۆمارکراوه‌کانی سناپدراگۆن ٦٦٠ زۆر نزیکه له خاڵه تۆمارکراوه‌کانی سناپدراگۆنی ٨٢١، وه له باروودۆخی کۆمه‌ڵه ناوکیه‌کاندا خاڵه تۆمارکراوه‌کانی ٦٦٠ زیاتره له خاڵه تۆمارکراوه‌کانی سناپدراگۆنی ٨٢١.
بەگوێرەی سەرچاوەکان پێ دەچێت ئەم پڕۆسێسەرە له‌سه‌ر مۆبایلی سی ١٠ و سی ١٠ پله‌سی گاله‌کسی جێگیر بکرێت وه وا بڕیاره لەداهاتوودا له‌سه‌ر کۆمه‌لێک جۆری تریش جێگیر بکرێت.