ئای ئۆ ئێس 19, ئایار 2017

چیتر ئایپاد پڕفرۆشترین جۆری تابلێت نییە لە ڕۆژئاوای ئەوروپا

کۆمپانیای IDC لە نوێترین ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە فرۆشی تابلێت لە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەوروپا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ئاماژە بەوە دەکات کە سامسۆنگ چووەتە پلەی یەکەم و پێش ئەپڵ کەوتووە!

فرۆشی تابلێت لەم ناوچەیە بە بەراورد بە ساڵی پار ٪١.٧ کەمی کردووە و ٧.١ ملیۆن تابلێت خراونەتە بازاڕەکانەوە.

فرۆشی تابلێتەکانی سامسۆنگ زیادیان کردووە بەپێچەوانەی زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی ترەوە، بە شێوەیەک کە سامسۆنگ تەنانەت پێش ئەپڵیش کەوتووە و پێشەنگی گرتووە.

سامسۆنگ لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا ١.٨٩ ملیۆن تابلێتی خستۆتە بازاڕەوە و ٪٢٦.٥ی بازاڕی داگیرکردووە کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پار زیادبوونە بەڕێژەی ٪١٧.٩، هاوکات ئەپڵ ١.٥٤ ملیۆن تابلێتی خستۆتە بازاڕەوە و ٪٢١.٧ی بازاڕی داگیرکردووە و ئەمەش دابەزینە بە ڕێژەی ٪١١.٥ بە بەراورد بە ساڵی پار.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە نزیکەی نیوەی ئەو تابلێتە فرۆشراوانەی نرخیان لە سەروو ٦٠٠ یۆرۆیە لە ناوچەکەدا لە جۆری ئایپادن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ