سامسۆنگ
19, ئایار 2017
سامسۆنگ و ئێڵجی ده‌یانه‌وێت پێشه‌نگی بازاره‌کانی چین بگرنه‌وه ده‌ست

سامسۆنگ که سێ ساڵ پێش ئێستا پله‌ی یه‌که‌می له بازاری مۆبایله هۆشمه‌نده‌کانی وڵاتی چیندا گرتبوو، له‌م ماوه‌یه‌یدا ته‌نانه‌ت ناوی له نێوان ١٠ کۆمپانیا پڕ فرۆشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌شدا نه‌بوو وه هەروەها ئێلجیش بەهەمان شێوە، به‌شێکی که‌متر له ٪١ له بازاره‌کانی چیندا هه‌یه.
ئه‌م گۆرانکاریانه زیاتر بۆ ئه‌و هۆکارانه ده‌گه‌رێنه‌وه که ته‌کنه‌لۆژیای مۆبایله زیره‌که‌کان تهشهنهکردووتر بووه و به‌رهه‌م هێنه‌ره چینیه‌کان به خێراییه‌کی زۆر له بارودۆخی به‌ره‌و پێشچووندان، وه ناشکرێت سیاسه‌تی پاڵپشتیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌به‌ر چاو نه‌گرین چونکه هۆکارێکن بۆ پێشکه‌وتنی به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان. بەهۆیەوە، بازاری چین بازارێکه که ئێڵجی و سامسۆنگ ناتوانن چاوی له‌سه‌ر لابده‌ن و گرنگی پێنه‌ده‌ن، له ئێستادا نزیکه‌ی ٪٣٠ مۆبایله زیره‌که‌کان له وڵاتی چیندا ده‌فرۆشرێن و وه به یه‌کێک له بازاره گه‌وره‌کان دێته هه‌ژمار.
له ڕاستیدا، ئه‌و کۆمپانیانه ئەگه‌ر پێشه‌نگی بازاری چین له ده‌ست بده‌ن، ناتوانن خۆیان زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن چونکه بازارێکی گرنگه بۆ پێشكه‌وتن و باری ئابووریان، به‌رهه‌مهێنه‌ره چینیه‌کان له بارودۆخی به‌هێزترکردنی پلانهکانیاندان تاوه‌کو به‌رهه‌مه‌کانیان له بازاری چیندا ببێته مایەیی سه‌رنج ڕاکێشانێکی ئێجگار زۆری کڕیاران.
به‌پێی ئاماره‌کان بێت، ئەو بەرهەمهێنەرانەی که چینی نین به خێرایی له بارودۆخی له‌ده‌ستدانی فرۆشیانن له بازاره‌کانی چیندا، به‌شی سامسۆنگ له بازاری چیندا ته‌نها ٪٣.١ـه، وه پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه وه ئێلجیش له پله‌ی ٢٤ دایه، وه به‌شی ئایفۆنیش له ٪١٥ـهوه که‌می کردووه بۆ له ٪٧.٧ له‌م بازاره گرنگ و گه‌وره‌یه‌دا.
کێشه‌ی ئەو بەرهەمهێنەرانەی کە چینی نین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که بهرههمهێهره چینیه‌کان زۆر به خێرایی له بارودۆخی گه‌شه‌سه‌ندان، له ئێستادا هواوەی پێگه‌ی یه‌که‌می وه‌گرتووه له ٪١٨.٩ به‌شی ئه‌و بازاره‌ی له ژێر ده‌ستدایه، وه ئۆپۆ به‌شی له ٪١٨.٧ وه‌رگرتووه وه ڤیڤۆ له ٪١٦.٨ وه‌رگرتووه و پله‌کانی دووه‌م و سێیه‌میان داگیر کردووه.
سامسۆنگ ده‌یه‌وێت له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا ستراتیژی به‌ره‌و پێشچوونی باشتربکات و چاکسازی تێدابکات، یه‌کێک له به‌رێوبه‌رانی سامسۆنگ ده‌لێت:
“ئێمه گالەکسی ئێس ٨ له کۆتایی مانگی پێنج‌دا له چیندا بڵاوده‌که‌ینه‌وه وه پشتیوانی له زمانی چیندا ده‌کات وه بیکسبی مۆبایله‌که‌ش پشتیوانی له زمانی چینی ده‌کات، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ناوەوەی چیندا هاوکاری ده‌که‌ین، تاوه‌کو به‌کارهێنه‌رانی چینی زیاتر چێژ له به‌کارهێنه‌رانی خزمه‌تگوزاریه‌کانی گالەکسی ئێس ٨ وه‌ربگرن.”
بەهامان شێوە، ئێلجیش ده‌یه‌وێت به سود وه‌رگرتن له تۆری دابه‌شکردنی سه‌رهێڵ، به‌کارهێنه‌رانی چینی بکاته ئامانج چونکە کۆمپانیاکانی تر به هۆکاری فراوان بوونی چین ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبنەوە لەکاتی بەکارهێنانی ڕێگەی دەرهێڵ واتە نا ئەلیکترۆنی لە دابەشکردنی بەرهەمەکانیان.
ئیتر، به‌مجۆره سامسۆنگ و ئێلجی دەیانەوێت له‌م ساڵ بەدواوە ببنە پێشەنگ لە بازاڕەکانی چین.