ئەپڵ
19, ئایار 2017
دیزایینەرێکی پێشووی ئەپڵ کە لەلایەن هواوەیەوە دامەزرێندرابوو بۆ گۆڕانکاری لە EMUI ئەم کۆمپانیایەی بەجێهێشت

مانگی ١٠ی ٢٠١٥ هواوەی دیزایینکارێکی پێشووی کۆمپانیای ئه‌پڵی له‌لای خۆی دامه‌زراند که ناوی ئەبیگەیڵ برۆدی بوو که به‌رێوەبه‌ری دیزایینی ڕووکار‌ی ئایفۆن و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی تری ئه‌و کۆمپانیایه بوو، پابه‌ندبوو تاوه‌کو ڕووکار‌ی EMUI مۆبایله ئه‌ندرۆیده‌کانی کۆمپانیای هواوەی چینی بگۆرێت. ئێستا دوای که‌متر له دوو ساڵ هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که برۆدی له هواوی جیابۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی که له رێگای پێگه‌ی The Information بڵاو بوونه‌ته‌وه، برۆدی به‌هۆی هۆکاری تایبه‌ت وازی له هواوەی هێناوه. هواوەی له ٢٠١٥ که ئه‌وی دامه‌زراند، برۆدی وه‌ک چاکسازیکارێکی ڕووکار هاوکاری ئه‌وانی ده‌کرد تاوه‌کو بتوانێت له‌گه‌ڵ ڕووکاره‌کانی تری جیهاندا ده‌ست بکات به پێشبڕکێ، وه ئه‌رکی که‌مکردنه‌وه‌ی لێکچوونی ڕووکار‌ی EMUI له ڕووکای سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێسی ئه‌پڵ پێ سپێردرا.
برۆدی له گفتوگۆیه‌کی ساڵی ٢٠١٦ـدا باسی له‌وه کردووە که مۆبایله‌کانی هواوەی سیسته‌مێکی ته‌واوه‌تی، گشتگیر، هه‌ست بزوێن، هه‌ستیار، دڵگیر ده‌که‌نه سه‌ر رۆح و مێشکی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌کارهێنه‌ر.
پێگه‌ی The Information باس له‌وه ده‌کات (برۆدی به هاوکاریکردنی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا چینیهکهدا ئه‌نجامێکی باشی به‌خۆوه نه‌بینیوه، زۆربه‌ی بیرۆکه‌کانی برۆدی بۆ گۆرانکاریه‌کانی EMUI له‌لایه‌ن به‌رپرسیارانی کۆمپانیا چینیه‌که‌وه پشتگیری لێنه‌ده‌کرا و بیرۆکه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌ده‌کرد، وه دواتر دووری شوێنی نیشته‌جێبوونی برۆدی له فرانسیسکۆ و وه باره‌گای سه‌ره‌کی هواوەی له شێنزینی چین وای کردبوو کاره‌کان بۆ هه‌ردووکیان زۆر قورس و ناره‌حه‌ت بێت. وه دەگوترێت هواوەی له ٢٠١٦ـدا وه‌شانی پێنجه‌می ڕووکار‌ی خۆی به ناوی EMUI 5.0 دروست کرد و بڵاوکرده‌وه، وه ئێمه نازانین که‌وا چه‌ندێک کاریگه‌ری برۆدی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووکارە بوونی هه‌بووه، ڕه‌نگه رۆیشتنی ئه‌م دیزانکاره ئاماژەیەک بێت بۆ ئەوەی هواوەی و کۆمپانیاکانی تری چین به ڕشدی کار بکه‌ن بۆ دامه‌زراندنی به‌هره‌مه‌نده ئه‌مریکیه‌کان.