10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 20, ئایار 2017 بۆچوون

ژمارەی بەکارهێنەرانی تویتەرە چینییەکە لە تویتەرە ئەسڵیەکە زیاترە

بێگومان زۆرترینی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سیلیکۆن ڤالییەوە لە ئەمریکاوە خاوەنداری دەکرێن و بنکەی سەرەکیان لەوێیە و لەوێ دەستیان پێ کردووە، بەڵام لە وڵاتی چیندا ئەم تۆڕانە سنووردار دەکرێن و ناهێڵدرێت چینییەکان سودیان لێوەربگرن، هەر بۆیە چینیەکان تۆڕی تری کۆمەڵایەتی هاوشێوەی ئەو تۆڕانە کە لە وڵاتەکەیان بەست و بڵۆککراون، دروست کردوون. ئیتر ئەگەر دەتەوێت بچیتە چینەوە دەبێت ئەوە بهێنێتە پێش چاوت لە وڵاتێکدا دەژیت نە دەستت بە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەگات نە بە گووگڵ و ئیتر بێ بەشیت لە چەندین خزمەتگوزاری تریش.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە چیندا شوێن گرەوەیەکی هەیە بە ناوی «Weibo»، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە لە دوایین ڕاپۆرتیدا باس لەوە دەکات کە زیاتر لە 340 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە کە بە شێوەی مانگانە لە چیندا سود لەم تۆرە وەردەگرن.

خاڵە سەیر و سەمەرەکە لێرەدا ئەوەیە، تویتەر کە لە هەموو جیهاندا بەکارهێنەری هەیە بێجگە لە کۆمەڵێک وڵات بەڵام تەنها ڕێژەی بەکارهێنەرانی 328 ملیۆنە، بەڵام وەیبوەکەی چین لەکاتێکدا هاوشێوەی تویتەرە 340 میلۆن بەکارهێنەری هەیە. تویتەر لە ساڵی 2006 دا دەستی کرد بە کارکردنی و لە ئێستادا تەمەنی نزیکەی 11 ساڵ دەبێت، ئەمە لەکاتێکدا وەیبو 3 ساڵ دوای تویتەر دامەزراوە و تەمەنیشی کەمترە.

خاڵێکی سەیرتر هەیە ئەویش ئەوەیە کە لە %47 لە چیندا خەڵکەکەی دەستی نەگەیشتووە بە ئینتەرنێت بەڵام هێشتاش وەیبو ئەو رێژەی بەردەست خستووە. ساتێک بیربکەنەوە و بیهێننە پێش چاوتان کە ئەو %47 رۆژێک دەستیان بە ئینتەرنێت بگات، دەبێت رێژەی وەیبو بگاتە چی ئاستێک!

وە راپۆرتە داراییەکان لە سێ مانگی سەرەتایی 2017 باس لەوە دەکەن کە وەیبو داهاتەکەی 199.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، وە لە ساڵی 2016 دا داهاتەکەی 119.2 دۆلار بووە، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە داهاتی ئەم پێگەیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیادبووندایە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ