شاومی
20, ئایار 2017
شاومی لە ٢٥ـی ئەم مانگە نەوەی دووەمی می ماکس نمایش دەکات

کۆمپانیای شاومی تاوه‌کو ئه‌مرۆ چه‌نده‌ها مۆبایلی به‌هێز و نرخ هه‌رزانی خستۆتە بازاڕەکانەوە، کۆمپانیای شاومی ناسراوه به یه‌کێک له‌و کۆمپانیایانەی که باشترین جۆری مۆبایل پێشکه‌ش ده‌کات به که‌مترین نرخ، ئه‌مه‌ش ڕێک ئه‌و داواکاریه‌یه که خه‌ڵک دەیەوێت، ئەگه‌ر به نموونه Mi 6 بهێنینه ناو باسه‌که‌وه وه‌ک مۆبایلێکی ئاست به‌رز و که‌م نرخ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چیپی مۆبایله‌که‌ش سناپدراگۆن ٨٣٥ بوو وه چه‌نده‌ها تایبه‌تمه‌ندی گرنگی تریشی تێدابوو نرخی تەنها ٣٦٠ دۆلارە، ئاخۆ شایانی نیه پێی بوترێت به ویژدانترین کۆمپانیای مۆبایل؟
له وه‌ڵامدا بێگومان به‌ڵێیه، ئێستا شاومی ده‌یه‌وێت دووباره به‌کارهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی توشی سه‌رسامبوون بکات، ئه‌ویش به نمایش کردنی مۆبایلی زیره‌کی Mi Max 2 که قەبارەی ڕوونماکه‌ی ٦.٤٤ ئینج ده‌بێت، وه پاتریه‌کی زەبەلاحی ده‌بێت به توانستی ٥٠٠٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێر.
شاومی می ماکس ٢ به ڕوونمای ٦.٤٤ ئینجی، خاوەن یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ڕوونماکانی ساڵی ٢٠١٧ دەبێت.
می ماکس ٢ به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه وه‌ک زۆربه‌ی مۆبایله‌کانی تری شاومی که پێشتر بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، ته‌نها له کیشوه‌ری ئاسیادا بەردەست دەبێت، وه هیچ هه‌واڵێک نیه که له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یان ئه‌وروپادا بڵاو بێته‌وه، ئه‌م مۆبایله ئاست مامناوه‌نده، بێگومان نرخێکی که‌متر له Mi6 ـی ده‌بێت، وه واچاوه‌ڕوان ده‌کرێت بە دوو جۆر له‌بازاڕه‌کاندا بڵاو بێته‌وه:
- جۆرێکیان پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٦٢٥ ده‌بێت.
- جۆرەکەی تریان پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٦٦٠ و لەهەمان کاتدا نرخی لە جۆری یەکەمیش گرانتر دەبێت.
وا بڕیاره له ٢٥ـی ئه‌م مانگه‌دا هه‌م بناسێنرێت وه هه‌م گشت تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی له‌لایه‌ن شاومیه‌وه ئاشکرا بکرێت لەگەڵ نرخەکەیدا.