10
شاومی 21, ئایار 2017

مۆبایلی شاومی Redmi Pro 2 بە کاتی لەسەر پێگەی شاومی دەرکەوت و تایبەتمەندیەکانی بڵاوکرانەوە

پێدەچێت شاومی لە ئێستادا بیەوێت پەردە لەسەر بەرهەمێکی نوێی لابدات بەناوی Redmi Pro 2. شایەنی باسە، بۆ ماوەیەکی زۆر کەم بەهەڵە لە پێگەی سەرەکی شاومی تایبەتمەندی ئەم بەرهەمە بڵاوکراونەتەوە بەڵام هەر زوو شاومی لە پێگەی خۆی سریەوە، بەڵام پێدەچێت پێش لابردنی توانرابێت وێنەیەک لە تایبەتمەندییەکانی ڕێدمی پڕۆ ٢ گیرابێت، وا دیاریشە جی ئێس ئێم ئێرینا ئەم وێنەیەی دەستکەوتووە و تایبەتمەندیەکانی ئەم بەرهەمەی شاومی بڵاوکردووەتەوە.

شایەنی باسە، لەم وێنەیەدا هەندێک زانیاری دەربارەی تایبەتمەندییەکانی تێدایە کە بە زمانی چینی نووسراوە. و ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانن:

  • پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٦٦٠.
  • ڕوونما: 5.5 ئینجی جۆری AMOLEDـە.
  • توانستی پاتریەکەی: 4100 ملی ئەمپێر/کاتژمێرێکدا.
  • کامێرای دواوەی مۆبایلەکە 16 مێگاپیکسڵە.

نرخی رێدمی پرۆ 2 بەپێی زانیاریە دزەپێکراوەکان 174 دۆلاری ئەمریکیە بەڵام لەوانەیە ئەمە تەنها نرخی جۆرە 2 گێگابایتەکەی بێت و نرخی جۆرەکانی تری تا ئێستا نەزاندراوە کە پێدەچێت دوو جۆری تریشی هەبێت ئەوانیش  جۆری 3 گێگابایتی بە بیرگەی 64 گێگابایتی و جۆری 4 گێگابایتی بە بیرگەی 128 گێگابایتی.

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
  • Sakar

    بەراستی موبایلێکی زورزیرەکە ودەتوانێ جیهانی موبایلی سەمسونگ و وەایفون لەناوببات

بۆچونی تۆ