10
سامسۆنگ 21, ئایار 2017 بۆچوون

زانیاری تەشەنەکردوو لەسەر هەردوو پڕۆسێسەری Kirin 970 و Snapdragon 845 بخوێنەوە

تەنها چەند مانگێک بەسەر بڵاوبوونەوەی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 835 تێپەڕیوە، بەڵام وا دیارە کە کواڵکۆم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 845ـە، وە بەپێی ڕاپۆرتەکان بێت کۆمپانیای هواوەییش سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەری کیرین 970 یە تاوەکو کێبڕکێی پێبکات لەگەڵ پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 835.

وە لە ئێستادا نوێترین زانیاری دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو پڕۆسێسەرە نوێیە بڵاوبووەتەوە دەتوانن لە درێژەی بابەتەکەدا خوێنەریانبن و لەگەڵم بن.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاوبۆتەوە دەربارەی پڕۆسێسەرەکان، هەردوو پڕۆسێسەرەکە لە جۆری 10 نانۆمەتری دەبن، پڕۆسێسەری کیرین 970 لەجۆری FinFET دەبێت کە لەلایەن کۆمپانیای TSMC دروست دەکرێت، بەلام پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 845 لەجۆری LPE دەبێت کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروست دەکرێت.

هەرچەندە لە ڕابردوودا دەنگۆکان باسیان لەوە دەکرد کەوا سناپدراگۆن 845، پڕۆسێسەرێکی 7 نانۆمەتری دەبێت بەڵام ئەم زانیارییە نوێیانەی کە بڵاوبونەوە ئەو دەنگۆیانەیان ڕەتکردەوە.

لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 845 یەک پرۆسێسەری 8 ناوکی دەبێت وە چوار ناوکیان Cortex-A75 دەبن وە چوارەکەی تریان Cortex-A53 دەبن و پرۆسێسەری گرافیکەکەشی لە جۆری Adreno 630 دەبێت. وابڕیارە لە سێ مانگی سەرەتای ٢٠١٨ـدا بڵاوبێتەوە. شایەنی ئاماژەیە، بە هەمان شێوەش کیرین 970 هەشت ناوکی دەبێت، 4 ناوکی Cortex-A73 دەبن و چوارەکەی تریشیان Cortex-A53 وە کیرین 970 یەکەمین پڕۆسێسەر دەبێت پرۆسێسەری گرافیکەکەی لە جۆری (ARM Heimdallr MP (Heimdal بێت و لەچارەکی سێیەم و چوارەمی ئەمساڵدا لەسەر بەرهەمەکانی هواوەی جێگیر دەکرێت و بڵاودەبێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ