مۆبایل و تابلێت
21, ئایار 2017
وێنە و تایبەتمەندییەکانی نۆکیا ٩ تەشەنەیانکرد

ئەمرۆ کۆمەڵێک وێنە لە مۆبایلی زیرەکی نۆکیا 9 لەلایەن پێگەی (FranDroid)ـە بڵاوکرانەوە و تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە دزەی پێکرا. شایەنی باسە، بەپێی پێگەکە بێت ڕوونمای مۆبایلەکە نزیکەی 5.3 ئینجە بە ڕوونی QHD وە هاوسەنگی ڕۆشنایی مۆبایلەکە 530 نیتە*. سەرباری ئەمانەش، تایبەتمەندی هەمیشە ڕووناک (Always On) لەناو مۆبایلەکە جێگیر کراوە و بەپێی دەنگۆکان بێت، نرخەکەی 700 دۆلاری ئەمریکی یان 750 یۆرۆ دەبێت.
تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
- پڕۆسێسەر: سناپدراگۆن ٨٣٥
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت
- سیستەمی وەگەرخەر: ئەندرۆید نوگەت ٧.١.١ بەهەمان لۆنچەری بنچینەیی گووگڵ بە کەمێک گۆڕانکارییەوە.
- دەرچەی زانیاری و بارگاویکردنەوە: جۆری USB-C بە بوونی تایبەتمەندی خێرا بارگاوی کردنەوەی 3.0 Quick Charge
- دەرچەی بیستۆک: جۆری ٣.٥ ملم
- کامێرای پشتەوە: دوانە کامێرای ١٣ مێگاپێکسڵی بە بونی فلاشێکی دوانەیی و جەختی خۆکارانە Auto Focus.
ئەمانەی خوارەوە دوو وێنەن کە بە مۆبایلەکە گیراون:


*Nit: یەکەیەکی پێوانی چڕی ڕووناکی بینراوە و بە زۆری بۆ ڕۆشنایی و ڕووناکی شاشەی کۆمپیوتەر و مۆبایل بەکاردێت.