10
ئینتەرنێت 22, ئایار 2017

بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا بەهای بیتکۆین گەیشتە سەرووی ٢٠٠٠ دۆلار

لەڕۆژانی ڕابردوودا و بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا بیتکۆین بەرزترین بەهای خۆی تۆمارکرد، کاتێک بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ٢٠٠٠ دۆلار. بیتکۆین کە دراوێکی دیجیتاڵییە لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن کەسانێکی نادیارەوە بڵاوکرایەوە و لەسەرەتادا لەئاستێکی نزمدا بوو، بەڵام دوای ئەوە ساڵ لەدوای ساڵ گەشەی کرد و بەهەزارەها کەسی کۆکردەوە لەدەوری خۆیدا، ئەوە بوو لەساڵی ٢٠١٣ بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ١٠٠٠ دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دزینی یەکێک لەگەورەترین فرۆشگاکانی بیتکۆین بەناوی (Mount Gox)، بەهای بیتکۆین ڕووی لەدابەزین کرد و بەردەوام نرخەکەی لەکەمبووندا بوو.

دووبارە بیتکۆین گەشەی کردەوە و لەساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی بەردەوام لەبەرزبوونەوەدا بوو، تا بەرزترین بەهای لەمێژووی خۆیدا تۆمارکرد و لەساتی نووسینی ئەم بابەتەشدا یەک بیتکۆین بەرامبەرە بە (٢١٦٢) دۆلار و بەردەوامیشە لەبەزربوونەوە، لەم هێڵکارییەی خوارەوەدا دەبینین کە لەماوەی تەنها هەفتەیەکدا بیتکۆین گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە (١٧٠٠) دۆلارەوە دەستی پێکردووە و لەدوای تەنها ٦ ڕۆژدا بەرزبۆتەوە بۆ سەرووی (٢١٠٠) دۆلار.

 

 

سەرچاوە :
تاگەکان بیتکۆین هەواڵ
بۆچونی تۆ