10
سامسۆنگ 22, ئایار 2017

لە ڤیدیۆیەکدا گالەکسی نۆت ٨ بە کامێرای دووانەیی و پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی دەردەکەوێت

چەند رۆژێک لەمەوبەر وێنەیەک لە نموونەی چوارچێوەی ڕووکاری گالەکسی نۆت ٨ لەگەڵ ڤیدیۆیەک لە پێگەیەکی چینی بڵاوبوەوە، کە لە ڤیدیۆکەدا گالەکسی نۆت ٨ لەگەڵ گالەکسی ئێس ۷ لەپاڵ یەکدیدان. یەکێک لە دیارترین تایبەتمەندیەکان کە لە ڤیدیۆکەوە دەرکەوتوون؛ دوو کامێرای دەبێت لەسەر پشتەوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/MBZX4myYbXk” width=”500″ height=”300″]

لە دەرەوەی باسەکانی ڤیدیۆ و وێنەکە، تایبەتمەندیەکی تری گرنگ لە مۆبایلەکە کە شایەنی باسکردن بێت بوونی پەنجەمۆرە، کە ئایا له پێشەوە دەبێت یاخوود لە پشتەوە؟ لە گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەسدا، سامسۆنگ بەهۆکاری تەکنیکی شوێنی پەنجەمۆری خستە پشتەوەی مۆبایلەکە لە نزیک کامێرای مۆبایلەکە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتووە لە گالەکسی نۆت ٨ـدا، سامسۆنگ سەرکەوتوو بووە و لەکۆتاییدا توانیویەتی سیستەمی پەنجەمۆر بۆ بۆ گالەکسی نۆت ٨ لە خوارووی ڕوونمای مۆبایلەکەدا جێگیر بکات.

هەروەها بە پێی ئەو زانیاریانە و دەنگۆیانەی کە بڵاوبووەتەوە باس لەوە دەکەن کە ڕوونمای گالەکسی نۆت ٨ بە قەبارەی ٦.۳ ئینج دەبێت بە ڕوونی ۱٤٤۰×۲٥٦۰ پێکسڵ، وە بە هەردوو پڕۆسێسەری ئێگزینۆس ٨٨۹٥ و پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ دەکەونە بازاڕەکانەوە، هەرچەندە زۆربەی دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە پڕۆسێسەرەکەی سناپدراگۆن ٨۳٥ دەبێت، بۆیە ئەگەری زیاتر هەیە کە سناپدراگۆن ٨۳٥ بە شێوەی بنەڕەتی لەسەری جێگیرکرابێت. وە بێگومان پێنووسی زیرەکی ئێس پێنی لەگەڵدا دەبێت وەک هەموو نەوەکانی تری خێزانی نۆت، وە بۆ توانای پاتری مۆبایلەکە، باس لەوە دەکرێت کە توانستی پاتری نۆت ٨ دەگاتە ۳۷۰۰ میلی ئەمپێر.

لە کۆتاییدا ئەگەر هەیە سامسۆنگ لە کۆنگرەی ئیفا ۲۰۱۷ لە شاری بەرلین ئەم بەرهەمە ناوازەیەی نمایش بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ