بابەتی گرینگ
23, ئایار 2017
سامسۆنگ لەماوەیەکی نزیکدا چەند نەوەیەکی نوێی گالەکسی جەی بڵاو دەکاتەوە

گالەکسی جەی ٧ی ساڵی ٢٠١٧ لە کۆتا هەنگاوەکانیەتی بۆ بڵاوبوونەوەی و سامسۆنگیش بەنیازە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی هەر سێ مۆبایلی جەی ٥ و جەی ٧ و جەی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ بڵاوبکاتەوە، ئەمرۆش نوێترین وێنە لە مۆبایلی جەی ٧ی ٢٠١٧ بڵاوبوویەوە. زنجیرەی گالەکسی جەی بە یەکێک لە خێزانە ئاست مامناوەند و هەرزان نرخەکان دێتە هەژمار و ئەمانەی خوارەوەش چەند زانیارییەکی دزەپێکراوی ئەو نەوە نوێیانەن:
- پێشبینی دەکرێت کە گالەکسی جەی ٧ بە ٤ ڕەنگی جیاواز ڕەوانەی بازارەکان بکرێت
- نرخ: 339 یۆرۆ
- هەستەوەر: پەنجەمۆر (بۆ پرۆگرامی Android pay)
- ڕام: 3 گێگابایت
- توانستی پاتری: ٣٦٠٠ میلی ئەمپێر
- کامێرای پێشەوە: 13 مێگاپێکسڵ
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید نوگەت ٧.٠
- تۆڕەکانی پەیوەندی: LTE Cat 6، VoLte، VoWiFi
