10
ئای ئۆ ئێس 23, ئایار 2017

چۆنیەتی دامەزراندنی iFile لە ئایفۆن و ئایپادەکانتاندا بەبێ جەیلبرێک

هەموو مۆبایلێکی زیرەک لەسەر هەر سیستەمێک کار بکات، پێویستی بە ئەپی بەڕێوەبەری پەڕگەکان (فایلەکان) هەیە، چەندەها ئەپی جۆراو جۆریش بۆ ئەو مەبەستە بوونی هەیە، بێگومان سیستەمی ئای ئۆ ئێسیش وەک هەر سیستەمێکی تر پێویستی بەئەپێکی گونجاوە بۆ بەرێوەبردنی پەڕگەکانی، ئەپی iFile یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی بەڕێوەبردنی پەڕگەکان، لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت سەیری پەڕگەکانی ناو مۆبایلەکەت بکەیت، کۆپیان بکەیت یاخود دەستکاری پەڕگەیەک بکەیت و چەندەها کاری تریش.

گەر بە هەر هۆکارێک بێت ئایفۆن یان ئایپادەکەت جەیلبرێک نەکردبێت و پێت خۆش بێت باشترین ئەپی بەرێوەبەری پەڕگەکانت هەبێت بەبێ پێویست بوون بە جەیلبرێک و لەڕێگای IPAی iFile و دواتر دامەزراندنی لەلایەن کۆمپیوتەرەوە، لەگەڵمان بن بۆ هەنگاوەکان:

  • هەنگاوی دەستپێک:

کرتە لێرە بکە و IPAی ئەپی iFile دابگرە
هەروەها پێویستە ئەپی Cydia Impactor لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابمەزرێنیت، کێشە نیە سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت هەر جۆرێک بێت ئەم ئەپە لەسەر هەرسێ سیستەمی کارپێکەری لینوکس و ویندۆز و ماکیش کار دەکات.
-کرتە بکە بۆ دابەزاندنی ئەپەکە

  • هەنگاوی دووەم: ئایفۆن یان ئایپادەکەت لە ڕێگای کێبڵ (پەیوەستکەر) ـەوە پەیوەستی کۆمپیوتەرەکەت بکە.
  • هەنگاوی سێیەم: پەڕگەی IPAی ئەپی iFile ڕابکێشە لەرێگای فرمانی Drag و Drop بۆ نێو پرۆگرامی Cydia Impactor.

  • هەنگاوی چوارەم: داوای ئەپڵ ئایدیت لێدەکات و ئەپڵ ئایدی خۆت بنووسە.
  • هەنگاوی پێنجەم: دوای ئەوەی ئەپڵ ئایدیتان نووسی، Cydia Impactor دەست دەکات بە دامەزراندنی iFile لەسەر مۆبایلەکەتان و ڕووکاری پرۆگرامی iFile لە نێو لیستی پرۆگرامەکانتدا دەبینیت.
  • هەنگاوی شەشەم: پێش کردنەوەی ئەپی iFile، پێویستە بچیتە سەر
    Settings –> General –> Profiles –> Device Management یان Profiles & Device Management.
  • هەنگاوی حەوتەم: ئێستە بڕۆنە سەر ئەو پرۆفایلەی کە ئەپڵ ئایدی ئێوەی لەسەر جێگیر کراوە و دوگمەی Trust دابگرن.


– لەکۆتاییشدا بەسەرکەوتوویی ئەپەکەت دابەزاند و دەتوانیت سوودی لێ ببینیت.
خاڵێکی گرنگ : پێویستە هەر ٧ رۆژ جارێک ئەپەکە دابمەزرێنیتەوە چونکە دوای ٧ رۆژ تێکدەچێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ