ئەندرۆید 23, ئایار 2017

مێیزو مۆبایلێکی نوێی بەناوی M5c ڕاگەیاند

کۆمپانیای مێیزو ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی M5c ڕاگەیاند کە مۆبایلێکی ئاست نزمە و خاوەن دیزاینێکی جوان و کۆمەڵێک ڕەنگی سەرنجڕاکێشە.

قەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە ٥ ئینچە و ڕوونییەکەی (٧٢٠x١٢٨٠) پیکسڵە، مۆبایلەکە بە پرۆسێسەرێکی نەزانراوی چوار ناوکی کار دەکات بە خێرایی ١.٣ گێگاهێرتز و ئەگەری زۆرە ناوکەکان لە جۆری Cortex-A53ی ئاست نزمبن، هەروەها خاوەن ٢ گێگابایت ڕام و ١٦ گێگابایت بیرگەی ناوەکییە و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات و خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە، لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵی هەیە کە تیرەی چاوەکەی (f\2.0)ە و لە پێشەوەش کامێرایەک بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ هەیە.

مۆبایلەکە لاشەکەی لە پلاستیک دروست کراوە و بە ڕەنگەکانی ڕەش، زێڕی، سور، پەمەیی و شین بەردەست دەبێت، کێشەکەی تەنها ١٣٥ گرامە و ئەستورییەکەی ٨.٣ مم و لەسەر وەشانی شەشەمی ڕووکاری Flyme OS کار دەکات کە لەسەر وەشانی نوگەت بنیاد نراوە.

هێشتا نرخی مۆبایلەکە دیاری نەکراوە بەڵام بڕیارە لە وڵاتەکانی نەمسا، بەلجیکا، بەڕازیل، برونێی، کەمبۆدیا، چین، فەڕەنسا، هۆنگ کۆنگ، هندستان، ئیسڕائیل، ئیتاڵیا، میانمار، نیوزیلاندا، ڕوسیا، ئیسپانیا و ئۆکرانیا بەردەست بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ