ئەندرۆید
23, ئایار 2017
هواوەی مۆبایلی Honor 6A ی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندییەکی بەرز و نرخێکی هەرزان!

ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورە بوو بۆ هواوەی و ئۆنەر ئەویش بەهۆی ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ بەناوی Honor 6A کە نەوەی پێشووی ئەم مۆبایلە Honor 5A بوو. قەبارەی ڕوونمای ئەم مۆبایلە ٥ ئینچی ئێچ دی دەبێت، دیزاینی مۆبایلەکە سادەیە و شێوەی کامێراکەی کراوە بە بازنەیی کە لەتەنیشت فلاشەکەیدایە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی توانستی مۆبایلەکە.
-ئەمانەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن:
- جۆری بیرگەکانی هاوتای ڕام: بیرگە 2GB RAM + 16GB و بیرگە 3GB RAM + 32GB
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 435 ـی کۆمپانیای کواڵکۆم
- کامێرا: پشتەوە 13MP ـی هەستەوەری IMX278 ـی سۆنی، کامێرای پێشەوەش 5MP
- نەوەی پێشووی مۆبایلەکە لە کامێرای سێڵفیدا فلاشی هەبوو بەڵام لەم مۆبایلەدا ئەو تایبەتمەندییە لابراوە، بەڵام لە جێگەی ئەودا تایبەتمەندی پەنجەمۆری بۆ زیادکراوە
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید 7.1 و ڕووکاری EMUI 5.1
- ڕەنگەکانی مۆبایلەکە: زیوی، ئاڵتونی، گوڵی زێڕی
- توانستی پاتری: لە 2200 میلی ئەمپێرەوە زیادکراوە بۆ 3020 میلی ئەمپێر، پشتگیری بارگاویکەرەوەی خێرای 3.0 دەکات
- نرخەکانی مۆبایلەکە: 2GB RAM نرخی 116 دۆلارە، 3GB RAM نرخی 145 دۆلارە
- لە کاتی ڕاگەیاندنیەوە کە ئەمڕۆیە داواکاری پێشوەختە دەست پێدەکات بۆ مۆبایلەکە، تاکوو مانگی داهاتووش لەفرۆشگەکانی جیهان بەردەست دەبێت
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.