زمانە بیانیەکان
11, تەممووز 2012
|پڕۆژە| وەرگێرانی پەرتووکی The Road Aheadی بیڵ گەیتس بۆ سەر زمانی کوردی.
پڕۆژەکانن بەردەوامن و زۆر بە خۆش حاڵییەوە دەڵیین لە میانەی کارەکانماندا هەڵساویین بە وەرگێرانی ئەم پەرتووکە بۆ سەر زمانی کوردی وتا ئێستا سێ بەشی ڵێ بڵاوکراوەتەوە ولە ماڵپەڕەکە دەست دەکەون. ئێمەی بەکاربەری کۆمپیوتەری کەسی ڕۆژانە وهه‌رده‌م بیر دەکەینەوە کە ئایا كێن پێشه‌نگه‌كان له‌و بواره‌دا و چۆن ئه‌م جیهانه‌یان به ئه‌مڕۆ گه‌یاند بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی. زۆرن ئه‌وانه‌ی كه كاریان كردووه بۆ به‌ره‌پێش بردنی ته‌كنه‌لۆژیا له جیهاندا به‌لام ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان كردوویانه جیاوازه له‌وانی تر نمونه‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ش (بیڵ گه‌یتس)ی پیاوه خێرخواز و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفته، كه له‌ماوه‌ی ژیانیدا و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه له خزمه‌ته‌كه‌ی به بواری ته‌كنه‌لۆژیا. بیڵ گه‌یتس له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه بوو به ملیۆنێر كه له‌سه‌ره‌تادا وه‌كو خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای مایكرۆ سۆفت ده‌ست به‌كاربوو و توانی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت به شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سێك كۆمپیوته‌ری كه‌سی به‌كارهێنابێت ئه‌وا ویندۆزه‌كه‌ی مایكرۆسۆفتی به‌كارهێناوه.
كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به په‌رتووكه‌كه:
په‌رتووكی The Road Ahead له ساڵی 1995 چاپكراوه وپاشان دووباره چاپێكی تازه‌ی لێكرایه‌وه له ساڵی 1996دا. ئه‌و كتێبه سه‌باره‌ت به چه‌مكه‌كانی ژیان ده‌دوێت كه په‌یوه‌سته به ژیانی هه‌ر یه‌كێكمان. بیل گه‌یتس ئه‌و كه‌سه به‌ناوبانه‌گه‌ی توانی له كاروباری كۆمپیوته‌ردا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت له‌م په‌رتوكه‌دا باس له كۆمپیوته‌ری كه‌سی ده‌كات كه چۆن دووباره ده‌بنه هۆی گۆڕینی ژیانی هه‌ر تاكێكمان و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئیننته‌رنێتیش ده‌دوێت كه چۆن گه‌شاده‌كات و به‌رده‌وام بوونی گه‌شه‌كه‌شی. بیڵ له‌م په‌رتووكه‌یدا خوێنه‌ران دهگهێنهێت به‌و داهاتووه نزیكه‌ی كه له‌په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی كردووه – ئه‌و جیهانه‌ی كه وه‌ره‌قه و كاغه‌ز كه‌متره تیایدا و مامۆستاكان شێری بیرۆكه و ئایدیاكانیان ده‌كه‌ن و ده‌یگه‌یه‌نن به زۆرترین ڕێژه‌ی خوێندكار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌و جیهانه‌ی كه كۆمپانیاكان ده‌توانن کۆنگرە ببه‌ستن به بێ به‌جێ هێشتنی ئۆفیسه‌كانیان…..هتد
هه‌رووه‌ها له‌م په‌رتووكه‌دا بیڵ گه‌یتس تیشك ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت كه چۆن جیهانی هه‌ر یه‌كێكمان ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها بیڵ ئینته‌رنێت ناوده‌بات به “information highway” ئه‌مه له‌كاتێكدایه بیڵ كوێرانه نه‌كه‌وتۆته باسه‌كه‌ی و به‌ڵكو باسی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جیهانه و ئینته‌رنێت ده‌بنه‌وه به‌ڵام پێداگیریش له‌وه ده‌كات كه له‌ڕاستیدا كۆمپیوته‌ر هیچ نیه ته‌نها ئامێرێكی به‌سوود له ژیانی ههریهكهماندا.
مه‌به‌ست له وه‌ڕگێرانی په‌رتووكێكی وه‌ها بۆ سه‌رزمانی كوردی؟
له‌ڕاستیدا و بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س لێم توڕه بێت(وەرگێر ئەم قسەیە دەکات) وه‌رگێرانی په‌رتووكه بیانیه‌كان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن و ئه‌وانیتر نووسه‌ره كورده به‌ڕیزه‌كان به‌هه‌وڵ وهیممه‌تی خۆیان چه‌ند په‌رتووكێكیان نوسییوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی من لێی بێزارم نه‌بوونی په‌رتووكی زۆره له‌و بواره‌دا. به‌ڵێ مه‌به‌ستمان له وه‌رگێرانی په‌رتووكێكی ئاوا هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورده له تێروانینی زانایان له‌بواره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌وان چۆن بیریان كردووه‌ته‌وه له سه‌ره‌تاكانی ژیانیاندا. (بیڵ)یش یه‌كیكه له و زانا سه‌ركه‌وتوانه كه پێویسته چاو له ڕێگه سه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ژیانی بكرێت كه چۆن له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی و به كۆمه‌ڵێك داهێنانه‌وه بگاته ئه‌مڕۆ. له‌وانه‌یه زۆریكمان بڵێین ئه‌م په‌رتووكه زۆر كۆنه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كۆن نییه و پێشبینی ئه‌م داهاتووه‌ی ئێستای تێدایه كه بیڵ گه‌یتس زیاتر له 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی كردووه و بگره پێشبینی زیاتریش كه ئێستا ڕوویان نه‌داوه، كه‌واته پرسیار: ئایا هیچ یه‌كێك له ئێمه ڕۆژێك له ڕۆژان بیری له شتێك كردووه‌ته‌وه بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی؟ له راستیدا نه‌خێر – مه‌به‌ستم تاكی كوورده – یان ئه‌وه‌تا ڕست بڵێین ته‌نها له به‌روه‌و پێش بردنی گۆرانی و مۆسیقا ئازایین و ته‌نها ئازایین كات به‌سه‌ر به‌رین له شتێكی وه‌ها كه‌سودی نییه ئیلا كات به‌سه‌ربردن نه‌بێت!!.
بەشە بڵاوکراوەکانی ئەم پەرتووکە بە زمانی کوردی:
بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێ یەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم
بەشی شەشەم
بەشی حەوتەم
بەشی هەشتەم
بەشی نۆیەم
ده‌سته‌كانت خۆش بن كارێكی نایابت كردوه هه‌ر بژیت
زۆر سوپاس … کاک قەزوان گیان