10
ئەپ و نەرمەکاڵا 23, ئایار 2017

ئەپی سکرینەر بۆ دانانی وێنەکانت لەسەر چوارچێوەی مۆبایلی ئامادەکراو (ئەندرۆید)

دڵنیاین ئەپی سکرینەر لە دڵخوازترین ئەپەکانی ناو مۆبایلەکەت دەبێت، کەواتە ئەپی سکرینەر کاری چیە؟ ئەگەر ئێوە دیتبێتتان کە دیزاینەران هەندێک جار وێنەی شتێک دەخەنە سەر چوارچێوەی مۆبایلێک، کە ئەو چوارچێوەیە هەر وەکو مۆبایلێکی ڕاستی دەردەکەوێت بەڵام بە شێوەی دیزاین و لە وێنەدا، ئەمەش ڕووکارێکی جوان دەبەخشێت بۆ ئەو شتەی کە دەمانەوێت بۆ خەڵکانی ڕوونبکەینەوە پێشانبدەین. بەڵام ئەمکارە بێگوومان لە زۆرترین کاتدا لە کۆمپیوتەرەکان ئەنجامدەدرێت.

بە هەمانشێوە بەڵام لە مۆبایلەکاندا، ئەپی سکرینەر دەتوانێت بە جوانترین شێواز و بە چوارچێوەی مۆبایلی جیاواز جیاواز وێنەکانت پێشانبدات لە وێنەیەکدا، هەروەک ئەوەی بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانەی فۆتۆگرافی درووستکرابێت. بۆ چوارچێوەی مۆبایلەکانیش، سکرینەر هەموو جۆرەکانی چوارچێوەی مۆبایل پشتگیری دەکات و ئەگەر لە چوارچێوەی مۆبایلی دڵخوازی خۆت گەڕایت، کرتە لەو بەشەی کۆمپانیاکان بکە و چوارچێوەی مۆبایلەکە ئەندرۆیدەکەت دابگرە، کرتە بکە.

ئەم ئەپە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەست نیە، بەڵام دەتوانن بە ڕێگەیەکی جیاوازتر وێنەکانت بخەیتە سەر چوارچێوەی مۆبایلەکان، ئەویش لە ڕێگەی ماڵپەڕی MockUPhoneـەوە، کە هەموو جۆرەکان پشتگیری دەکات.سەردانی MockUPhone بکە.

تاگەکان ئەپ ئەندرۆید
بۆچونی تۆ