10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 25, ئایار 2017 بۆچوون

دامەزراندنی سیستەمی لێنکس لەسەر کۆمپیوتەری کڕۆمبووک

ئامێرەکانی کڕۆمبووک هەڵبژاردنێکی باشن بۆ هەموو کەسێک کە پێویستی بە لاپتۆپێک بێت لە هەموو شوێنێکدا، بۆ گەشتگردن و کارکردن لە دەرەوەی ماڵەوە، کە ئەمەش لەبەر ئەپە سووکەڵە و زیرەکەکانی ئامێرەکەیە و هەر ئەمەشە کە سیستەمی کڕۆمی ناساندووە، بەڵام ئامێری کڕۆمبووک هێشتا دەتوانێت وەکو ئامێرێکی بەهێز کاربکات و بتوانرێت سیستەمێکی وەکو لێنکسی لەسەر دابمەزرێت.

بە پێی گەشەپێدەران، بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەتوانرێت سیستەمی لێنکس لەسەر کڕۆمبووک وەگەڕبخرێت لەسەر دوو ڕێگا، ئەوانیش ڕێگەی دۆخی Dual-Boot یان وەکو Chroot. ڕێگەی Chroot واتا گۆڕینی ڕەگی کڕۆمبووکەکە، که سیستەمێکی سوودوەرگرتنە لە ژینگەی لێنکس و یونیکس کە دەتوانێت چالاکی جیابکاتەوە لە کڕۆمبووکەکە بۆ کارپێکردنی دوو سیستەمی وەگەڕخەر.

دامەزراندنی لێنکس لەسەر کڕۆمبووک بە ڕێگەی گۆڕینی ڕەگ ئاسانترین ڕێگەیە، وە ئەگەر هەر هەڵەیەکیش بکەیت دەتوانیت بە ئاسانی له ڕێگەی هەڵوەشاندنەوە rest دووبارە سیستەم بخەیتەوە شێوەی ئاسایی.

پێش هەر شتێک پێویستە لەسەرت ئامێرەکەت بخەیتە سەر دۆخی گەشەپێدەر، وەکو لاپتۆپە مۆدێرنەکانی تر، لە کڕۆمبووکدا هەندێک کۆدکردنی نائاسایی قەدەغەیە کە گووگڵ بە کارکردنی ئاسایشی ناوی دەبات. گۆڕین بۆ دۆخی گەشەپێدەر، بیرگەکەت و هەموو جۆرە پەڕگەیەکی تاکەکەسی دەسڕێتەوە، بیانگوازەرەوە یاخوود لە بیرگەی هەوری هێڵی باریان بکە.

ئێستا پەنجە لەسەر دووگمەی Escape و Refresh ڕابگرە، پاشان کرتە لە دووگمەی پێکردن و کوژانەوە بکە، ئاگادارکردنەوەیەکت پێدەدات هەروەکو ئەم وێنەیە، کە دەڵێت وەگەڕخەری کڕۆمەکەت تووشی هەڵە بووە، بەڵام تۆ گوێی مەدەرێ و ئەم هەنگاوە بپەڕێنە بە کرتە کردن لە دووگمەی Ctrl+D.


ئێستا دووبارە ئاگادارکەرەوەیەکی ترت پێدەدات کە داوات لێدەکات دڵنیابیتەوە لەوەی کە دەتەوێت پاڵپشتی وەگەڕخەرەکەت بکوژێنێتەوە و بچیتە دۆخی گەشەپێدەر، کرتە له دووگمەی Enter بکە بۆ دڵنیابوونەوە و پاشان چاوەڕێ بکە.

پاشان کڕۆمبووکەکەت دڵنیایی دەدات لەوەی کە هەموو پاڵپشتیەکانی وەگەڕخەرەکەتی ناچالاک کردوە، لاپتۆپەکەت دووجار دەنگی لێوە دێت، پاشان بە نزیکەیی ٥ بۆ ۷ خوولەک چاوەڕێ بکە و گۆڕان بۆ دۆخی گەشەپێدەر بە سەرکەوتوویی ئەنجامدەدرێت.

پاشان کڕۆمبووکەکەت ڕیبووت دەبێت و ئاگادارکەرەوەیەکی تر دەبینیت کە دەڵێت پاڵپشتی سیستەمەکەت ناچالاککراوە، کە پێت ڕادەگەیەنێت دەتوانیت بگەڕێیتەوە و چالاکی بکەیت بە داگرتنی دووگمەی سپەیس، ئێمەش ئەمەمان ناوێت و بۆ تێپەڕاندنی ئەمەش بە بێ چالاککردنەوەی پاڵپشتی سیستەم، کرتە لە دووگمەی Ctrl+D بکە.

کاتی داگرتنی Croutonـە، کە لە ڕێیەوە دەتوانین ڕێکخستنەکانی لێنکس بکەین و دایبمەزرێنین، بۆ داگرتنی کراوتن بڕۆ بۆ github و پاشان کرتە لە goo.gl بکە. پاش ئەوەی سکریپتەکەت داگرت، کرتە لە Ctrl+Alt+T بکە کە بەشێک دەکاتەوە لە فەرمانەکان، کە هەروەکو دەیبینیت .< cosh هەیە، بۆ کردنەوە و نوسینی فەرمانەکان shell بنوسە و پاشان کرتە لە Enter بکە.

ئێستا ئێمە ئامادەین بۆ کارپێکردنی کراوتن، بەڵام پێش ئەوە با ئەوە ڕوونبکەینەوە چۆن دەتەوێت لێنکس دابگریت. پێویستە بڕیار بدەیت لەوەی کە کام جۆری دێسکتۆپ دەوێت بۆ بەکارهێنان له ڕێگەی کراوتن، دێسکتۆپی داواکراو XFCEـە و بچووکە لە قەبارەی هێز و پەستانێکی زۆر ناخاتە سەر پڕۆسێسەری کڕۆمبووکەکەت. ئێستا با کراوتن دابمەزرێنین و پێی بڵێین لێنکسمان بۆ دابمەزرێنە.

بۆ دامەزراندنی کراوتن، تێرمیناڵی کڕۆمبووکەکەت بکەرەوە و ئەم فەرمانەی تێدا بنووسە: sudo sh ~/Downloads/crouton -e -t unity ئەمەش ڕوونکردنەوەی تەواو بۆ فەرمانەکان:

  • دەستەواژەی sudo جیاکەرەوەی کاتی دەدات بە بەکارهینەر بۆ هەڵگرتنی فەرمانەکان.
  • دەستەواژەی sh پێت دەڵێت کە دەیەوێت فەرمانێکی زمانی وەرگێڕیی بەکاربێنێت.
  • دەستەواژەی ~/Downloads/crouton شوێنی ئەو پەڕگەیەیە بۆ سکریپتی کراوتنەکەمان کە دەمانەوێت دایبگرین.
  • دەستەواژەی -e به کراوتن دەڵێت کە ئێمە دەمانەوێت لێنکسەکە بە نهێنی و پارێزراوی دابمەزرێنین
  • دەستەواژەی -t بە کراوتن دەڵێت کە تۆ کام لە دێسکتۆپی دیاریکراوت دەوێت بۆ دامەزراندن.
  • دەستەواژەی unity بە فەرمان بە کراوتن دەکات بۆ دامەزراندنی Unity desktop.

کاتێک بە کراوتنت وت کە چی دابمەزرێنێت، فەرمانەکان جێبەجێ دەبن بۆ دامەزراندنی لێنکس، لە تاقیکردنەوەکەدا لەلایەن PCWorldـەوە، نزیکەی ۳۰ خوولەک یاخوود ٤۰ خوولەک کاتی دەوێت بۆ دامەزراندنەکە، لە کاتی پڕۆسەکەدا پێویستە لەسەر سێ وشەی نهێنی ئامادە بکەیت، یەکەم بۆ دانانی وشەی نهێنی بۆ rootـی کڕۆمبووکەکەت، وە وشەی نهێنی بۆ دامەزراندنی پارێزراوی لێنکس، وە هەروەها ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بۆ هەژماری بەکارهێنەری ئوبونتو.

کاتێک دامەزراندەکە کۆتایی هات، دەتوانیت بچیتە نێو لێنکسەکەتەوە بە نوسینی sudo startunity یان sudostartcli بە پێی ئەو دێسکتۆپ لێنکسەی کە داتمەزراند، بۆ کردنەوەی لێنکس دوای ڕیبووتی کڕۆمبووکەکەت، بڕۆ ناو وەگەڕخەری کڕۆم و کرتە له دووگمەی Ctrl+T بکە بۆ کردنەوەی Crosh shell کە تێیدا فەرمانەکانی تێدا دەنوسین، پاشان یەکێک لەو دوو فەرمانەی سەرەوە بنوسە، بە پێی ئەو جۆرە دێسکتۆپەی کە داتمەزراند.

ئەگەرهەر کاتێک ویستت هەبوو هەموو دامەزراوەکانی لێنکس بسڕیتەوە، له کرۆش شێڵ فەرمانی sudo delet-chroot [name of your chroot such as unity]

ئەمە هەموو شتێک بوو لەسەر وەگەڕخستنی لێنکس لەسەر کڕۆمبووک، هەرکات خواستت هەبوو کە کڕۆمبووکەکەت بەکاربهێنی بەبێ لێنکس، کرتە لە دووگمەی سپەیس بکە لەو کاتەی کە ئاگادارکردنەوەت پێدەدات لە دۆخی boot.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ