ئینتەرنێت 25, ئایار 2017

بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین 2770 دۆلاری تێپەڕاند

لە هەفتەی ڕابردوودا و بۆ یەکەمین جار لەمێژوودا بیتکۆین بەرزترین بەهای خۆی تۆمارکرد، کاتێک بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ٢٠٠٠ دۆلار. بیتکۆین کە دراوێکی دیجیتاڵییە لەساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن کەسانێکی نادیارەوە بڵاوکرایەوە و پارێزراوترین دراوە و دوورە لە هاککردن و باجی لەسەر نییە لەکاتی مامەڵەکردن لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، هەروەها لەسەرەتادا لەئاستێکی نزمدا بوو بەڵام دوای ئەوە ساڵ لەدوای ساڵ گەشەی کرد و بەهەزارەها کەسی کۆکردەوە لەدەوری خۆیدا، ئەوە بوو لەساڵی ٢٠١٣ بەهای یەک بیتکۆین گەیشتە ١٠٠٠ دۆلار، بەڵام دواتر بەهۆی دزینی یەکێک لەگەورەترین فرۆشگاکانی بیتکۆین بەناوی (Mount Gox)، بەهای بیتکۆین ڕووی لەدابەزین کرد و بەردەوام نرخەکەی لەکەمبووندا بوو.

دووبارە بیتکۆین گەشەی کردەوە و لەساڵی ڕابردووەوە نرخەکەی بەردەوام لەبەرزبوونەوەدا بوو تاوەکوو لە هەفتەی ڕابردوودا گەشتە سەروو 2000 دۆلار، لە ئێستادا بەردەوام نرخی ئەو دراوە بەرز دەبێـتەوە و چاوەڕێی بەرزبوونەوەی زیاتری لێدەکرێـت لە ئێستادا نرخی ئاڵوگۆری ئەو دراوە بەرامبەر  دراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دۆلارە گەشتووەتە 2778 دۆلار.

سەرچاوە :
تاگەکان بیتکۆین
بۆچونی تۆ