ئینتەرنێت
25, ئایار 2017
نووسراوەکانتان بەخێرایی بڵاوبکەنەوە لەڕێگای (justpaste.it)
زۆرجار پێویست دەکات نووسراوێک بەخێرایی بگوازینەوە بۆ ژمارەیەکی زۆر کەس، بۆئەنجامدانی ئەم کارە ڕێگای زۆر هەن نمووش خزمەزتگووزارییەکانی هاوشێوەی گووگڵ دۆکس و مایکرۆسۆفت ئۆفیسی سەرهێڵ و زۆر نموونەی دیکەش. بەڵام ماڵپەڕی (justpaste.it) دەتوانێت ئەوکارە زۆربەخێرایی بڵاوبکەیتەوە بەبێ ئەوە پێویستیت بە درووستکردنی هەژماربێت.
نموونەیەک لەکاری ماڵپەڕەکە (کرتە بکەن).
تایبەتمەندییەکانی ماڵپەڕەکە :
- بەکارهێنەر نووسراوەکانی بڵاودەکاتەوە بەبێ خۆتۆمارکردن.
- خێرایی ماڵپەڕەکە و گونجانی لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت لاواز.
- پشتگیری نووسراوی زمانەکانی ڕاست بۆ چەپ دەکات (لەوانە زمانی کوردی).
- پشتگیری ناوەڕۆکی ڤیدیۆ و وێنەش دەکات.
- پشتگیری کۆدی هتمل (HTML) دەکات.
- تایبەتمەندی خراپ : لەهەژمار خۆرایی ناوەڕۆکی نووسراو و زانیارییەکانت پارێزراون نابێت و ئەگەری هەیە لەلایەن کەسانی دیکەوە بەئاسانی بدۆزرێتەوە. لەهەژمار کڕین دەتوانی وشەی نهێنی زیادبکەیت.
بەستەری چوونە نێو ماڵپەڕەکە (کرتە بکەن)
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم