ئەپ و نەرمەکاڵا
7, حوزه‌یران 2017
ئەپڵیکەیشنێک توانای خوێندنەوەی قورئانی هەیە بەبێ داگرتنی داتا

ئەپڵیکەیشنی قورئانی پیرۆز ئەپێکە به فایلی دهنگییەوە بەردەستە و لەلایەن ئاری کریمەوە گەشەپێدراوە و بەبێ ئینتەرنێت کار دەکات و توانای هێنانە پێشەوەی نوسینەکانی هەیە و دەتوانیت دەنگی قورئان خوێنەکەش لاببەیت لەهەمان کاتدا ئەپەکە پشتگیری سیستەمی ئەندرۆید دەکات له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئەپڵیکەیشنە:
- له دوای دابه‌زاندنی و ڕێکخستنی فایلەکان، پێویستی به ئینته‌رنێت نیه و بێ کێشە كارده‌كات.
- له هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌ک ئەپەکە دابخه‌یته‌وه، هه‌ركات ئەپەکەت كرده‌وه له هه‌مان لاپهڕهوە ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
- به‌ده‌نگی ماهر معقلییە.
- پشتگیری وەشانی 4.2 بەرەو سەرەوە دەکات.
ده‌توانن له‌م بەستەرەوە دایبەزێنن کرتە لێرە بکەن.
به شێوه فایلی زیپه (پێویسته مۆبایلەکەت فایلی زیپ بخوێنێته‌وه) ئەپی RAR دابەزێنە بۆ دەرهێنانی فایلەکان کرتە لێرە بکە بۆ داگرتن
پاش داگرتنی ئەپەکە کرتە لە فایلی Quran.ZIP بکە لەناو فۆڵدەری Download ی مۆبایلەکەت، پاشان بیکەوە و دووبارە کرتە لە Quran.apk بکە بۆ دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە چاوەڕێ بکە تاوەکوو بەسەر کەوتووی ئەپەکە دادەبەزێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.