ئەندرۆید
30, ئایار 2017
ئەندی ڕۆبن بەفەرمی مۆبایلی Essential PH-1 ـی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندی بەرزەوە.

ئەندی ڕۆبن دامەزرێنەری سیستەمی ئەندرۆید کە لە ساڵی 2005 سیستەمی ئەندرۆیدی فرۆشت بە کۆمپانیای گوگڵ و هاوکات لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو کاری دەکرد تاوەکوو ئەم ساڵانەی دوایی، پاشان بیری لەوە کردەوە کۆمپانیایەکی نوێی مۆبایل دابمەزرێنێت و ئەمڕۆ بەفەڕمی مۆبایلەکەی ڕاگەیاند کە ناوی Essential PH-1 ـە کە مۆبایلەکە لەسەر دیزاینێکی مۆدێرن و ناوازە درووست کراوە، و خاوەنی کامێرایەکی 360 پلەییە بۆ وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن کە دەتوانیت هەرکات پێویستت پێی بوو بەکاری بهێنیت و لێی بکەیتەوە لە ڕێی دوو شوێنی بچووکی موگناتیسییەوە کە کامێراکە هەڵدەگرێـت بەشێوەیەکی ڕێک و پێک و جێگیر، ئەوەی جێی سەرنجە مۆبایلەکە بەشی پێشەوەی هەمووی ڕونمایە و بە Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە.
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە:
- وردی و قەبارەی ڕونما:2560 بە 1312 QHD بە قەبارەی 5.71 ئینج.
- پڕۆسێسەر(چارەسەرکەر):سناپدراگۆن 835 ی کۆمپانیای کواڵکۆم، چارەسەرکەری گیرافیکی Adreno 540.
- ڕام: 4 گێگابایت.
- بیرگە:128 گێگابایت.
- کامێراکانی:کامێرای 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەش 8 مێگاپێکسڵە، هاوکات کامێرای پشتەوەی پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات و لەگەڵیدا پشتگیری فۆکەسی وێنەکان دەکەن.
- خاوەن هەستەوەری پەنجە مۆرە بۆ ناسینەوەی خاوەن.
- خاوەنی چوار مایکرۆفۆنە کە یارمەتی دەدات دەنگەکان بەشێوازێکی ساف دەربکات.
- بلوتوثی نەوەی پێنجەمی تێدا بەکارهێنراوە.
- چوارچێوەی مۆبایلەکە بە تیتانیۆم دەوردراوە، و پشتەوەی لە مادەسیرامیک درووستکراوە
- ڕڕونماکەی بە Gorilla Glass 5
- پشتگیری دەرچەی: USB Type-C
- کێش و تەنکی: 185 گرام و تەنکی 7.8 ملم.
- ڕەنگەکانی: ڕەشی مانگی، و سپی پاک،خۆڵەمێشی ئەستێرەیی، ڕەنگی ڕووباری.
- مۆبایلەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید و وەشانی نوگەت کار دەکات.
- نرخی: 699$

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.