مۆبایل و تابلێت
30, ئایار 2017
ئەسوس بە بێدەنگی نەوەی نوێی زین پاد ۳ ئێس ٨ راگەیاند

ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەسوس لە کۆنگرەی کۆمپیوتێکس ۱۷
بە بێ ئاگاداری پێشخوەختە نوێترین تاپلێتی خۆی بە ناوی زینپاد ۳ ئێس ٨ـی ڕاگەیاند. مۆبایلەکە چەند تایبەتمەندیەکی نوێ لە خۆ دەگرێت لە چاو نەوەکانی پێش خۆی، لێرەوە خوێنەری تایبەتمەندیە ناوازەکانی بن.
- خاوەن ڕوونمایەکە بەقەبارەی ۷.۹ ئینچ و ڕوونیەکەی ۱٥۳٦×۲۰٤٨ پیکسڵە و ژمارەی پیکسڵەکانیشی زیاترە لە نەوەی پێشوتری کە زینپاد ۱۰ بوو.
- خاوەن دەنگەوەرێکی ستیرۆیە بە تەکنەلۆژیای دەنگگەورەکەر.
- لە ڕووی پشتەوە خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی ۱۳
مێگاپێکسڵ و لە ڕووی پێشەوەشی خاوەن کامێرایەکی ٥ مێگاپێکسڵیە.
- لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٥۲ی کاردەکات لەگەڵ یاریدەدەری گرافیکی ئەدرێنۆ ٥۱۰.
- ڕامی ٤ گێگابایتە بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایتی و ڕامی ۳ گێگابایتە بۆ بیرگەی ۳۲ گێگابایتی.
- توانستی پاتریەکی ٤٦٨۰ میلی ئەمپێرە.
- لەسەر وەشانی ۷.۱ـی سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات.
هیوا صدرالدین
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان