بابەتی گرینگ 1, حوزه‌یران 2017

هاودامەزرێنەری مایکرۆسۆفت گەورەترین فڕۆکەی ناردنی ڕۆکێت بۆ بۆشایی ئاسمان بنیادنا

‌پاوڵ ئۆڵێنی هاودامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ‌بۆ ماوەی ٦ ساڵە سەرقاڵی بنیادنانی فڕۆکەیەکی ئاسمانی مەزنە بۆ ناردنی ڕۆکێت، کەوا دوێنێ پڕۆژەکە ڕاگەیاندرا و بە گەورەترین فڕۆکەی جیهانی دادەنرێت و یەکەم تاقیکردنەوەی فڕۆکەکەش بۆ ناوچە بیابانیەکانی مۆژاڤ بوو.

ناوی فڕۆکەکە StratoLouncheـە و درێژی هەر باڵێکی ۳٨٥ پێیە و کە ئەمەش بە گەورەترین پێوەری درێژی لاشەی فڕۆکە دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا، کێشی فڕۆکەکە نزیکەی ٥۰۰ هەزار پاوەندە و لەگەڵ توانای هەڵگرتنەکەی، کێشەکەی دەبێتە ۱.۳ ملیۆن پاوەند، هەموو ئەم کێشە لەسەر ۲٨ ویل دەجووڵێت.

لە ئامانجەکانی ئەم قەبارە گەورەیەی StratoLounche، پاوڵ ئۆڵێن پلانی هەیە بۆ ناردن بەکارهێنانی ئەم فڕۆکەیە وەکو کەشتیەکی هەڵگرتنی ڕۆکێتەکان بۆ بۆشایی، کە ڕۆکێتەکان بەرز دەکاتەوە بۆ سەرەوە، لە جیات ئەوەی لە سەرزەوی بنێردرێن و سووتەمەنیەکی زۆرتر خەرج بکەن. پڕۆژەی StratoLaunch لە ساڵی ۲۰۱۹ یەکەم نمایشی خۆی ئەنجامدەدات.

سەرچاوە :
تاگەکان پڕۆژە
بۆچونی تۆ