ئەندرۆید 1, حوزه‌یران 2017

ZTE مۆبایلی Nubia Z17ی ڕاگەیاند

کۆمپانیای زێد تی ئی چینی بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی مۆبایلی نایاب و تازەترین مۆبایلیشی بەناوی Nubia Z17 ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، مۆبایلە نوێکە دووەم مۆبایلی چینییە لە دوای شاومی می ٦ کە بە پرۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ کار دەکات و بە ٣ جۆر بەردەستە کە یەکێکیان خاوەن ٨ گێگابایت ڕامە!

کامێرای دواوەی مۆبایلەکە لە دوو هەستەوەر پێکهاتووە بە ڕوونییەکانی ٢٣ مێگاپیکسڵ و ١٢ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/1.8) و توانای دوو هێندە زومی بینایی (2x optical zoom) و دە هێندە زومی داینەمیکی (10x Dynamic zoom) و تۆمارکردنی ڤیدیۆی بەڕوونی 4K هەیە، لە ڕووی پێشەوەش کامێرایەک بە ڕوونی ١٦ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی (f/2.0) و هاوێنەیەک بە فراوانی ٨٠ پلە بوونی هەیە.

ڕونمای مۆبایلەکە ٥.٥ ئینچە و ڕوونییەکەی (١٠٨٠x١٩٢٠) پیکسڵە و لە جۆری IPS LCDیە و هەروەها لە جۆرێکی دیارینەکراوی شوشەی کۆرنینگ گۆرێللایە.

فراوانی پاتری مۆبایلەکە ٣٢٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بەهۆی بارگاویکردنەوەی خێرا(Quick charge 4.0)وە لە ماوەی تەنها ٢٥ خولەکدا لە بەتاڵییەوە تا ٪٥٠ بارگاوی دەکرێتەوە!

مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆر و IR Blaster و بلوتوثی وەشانی ٤.١ و دەرچەی جۆری USB Type-Cیە، هەروەها بڕوانامەی IP67ی هەیە و دژە ئاو و تۆزە، بڵندگۆکەشی لە جۆری Dolby Atmosە بۆ دەنگێکی بەرز و نایاب.

مۆبایلەکە لەسەر ڕووکاری Nubia UI 5.0 کار دەکات کە لەسەر وەشانی ٧.١.١ی  ئەندرۆید نوگەت بنیاد نراوە.

مۆبایلەکە بە پێنج ڕەنگی جیاواز کە بریتین لە ڕەش و زێڕی، زێڕی، ڕەش، سور، شین بەردەست دەبێت بەم نرخانە:

٢٧٩٩ یوان (٤١١ دۆلار) بۆ ٦ گب ڕام و ٦٤ گب بیرگە.

٣٣٩٩ یوان (٤٩٩ دۆلار) بۆ ٦ گب ڕام و ١٢٨ گب بیرگە.

٣٩٩٩ یوان (٥٨٣ دۆلار) بۆ ٨ گب ڕام و ١٢٨ گب بیرگە.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ