ئای ئۆ ئێس
2, حوزه‌یران 2017
گەشەپێدەری فەرهەنگی iDictionary بڕی 50 کۆد دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرانی Kitn
ئێستا فەرهەنگی iDictionary بەچەندین گۆرانکاریەوە بەردەستە بۆ سیستەمی ئای ئۆئێس بۆ دووەم جار لەلایەن گەشەپێدەری بەڕێز ڕەوەندە وە، هەستا بە کردنە دیاری 50 کۆدی تری بۆ فێرخوازانی کەی ئای تی ئێن ئێوەی خۆشەویست دەتوان سود لێ وەربگرن.
ئەم فەرهەنگە خاوەنی چەندین تایبەتمەندی گرنگە کە پێک دێت لە 56 هەزار وشە کە بەشێوەیەکی نوێ نوسراونەتەوە و هەفتانە نوێکاری بۆ دێت و تایبەتمەندی و گۆڕانکاری گرنگ لە دیزاینی فەرهەنگەکەدا دەکرێت.
تکایە پەیڕەوی ڕێنماییەکان بکە تا بتوانیت سوود وەربگریت لەم بابەتە:
50 لێدوانی یەکەم دەبنە خاوەنی دیارییەکە مەبەستمان بەپێی کات هەرکەس زووتر لێدوانی نووسی بێت ئەوە دەبێتە خاوەن کۆدەکە، ئێوەی خۆشەویست دەتوان بەم هەنگاوە کۆدەکەتان دابین لە کۆمێنتدا، کرتە لە ئەڵماسەکە بکەن — دواتر کرتە لە بالانسی مۆبایل بکەن و کۆدەکە کۆپی بکەن و لە کۆمێنت دابین و چاوەری بکەن راستەوخۆ دواتر ئەپەکە چالاک دەبێت بۆتان.
نوێکاریەکانی ئەم وەشانە بریتیە لەمانە:-
زیاد كردنه‌كان –
- زیاد كردنی به‌شی گرووپ چات
- زیاد كردنی به‌شی Feedback
- زیاد كردنی به‌شی ناردنی ووشه و ڕستە
- زیاد كردنی Auto-Login
- زیاد كردنی به‌شی نوێی پرۆ
- دابین كردنی به‌شی پرۆ به شێوازێێكی باشتر
- باشتر كردنی لۆگۆكه‌ی، په‌ڕه‌ی ئاپستۆر و ده‌ركه‌وتن
چاكردنه‌كان –
- چاكردنی به‌شی وه‌رگێڕانی ڕستە
- چاكردنی به‌شی هه‌ژمار
- چاكردنی به‌شی چوونه ژووره‌وه‌ی هه‌ژمار
- دەستکاری كردنی كۆینی هه‌ژمار
- چاكردنی سێرڤه‌ره‌كانی به‌ش رسته و ووشه
- گۆڕینی ئایكۆنه‌كان بۆ Retina
- فه‌رهه‌نگه‌كه هه‌ژماری پرۆی نه ده‌ناسیه‌وه
- چاكردنی به‌شی چاتی رۆبۆت هه‌مان قسه‌ی ده‌كرده‌وه
- له هه‌ندێك به‌شدا كیبۆرده‌كه لا نه‌ده‌چوو، ئێستا چاكراوه
- چاكردنی وێنه و شێوازی بینینی ئەپەکە
- شاردنه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنی هه‌ژمار لەکاتی چوونەژوورەوە
گۆڕانه‌كان –
- گۆڕینی به‌شی پرۆ و زیاد كردنی هه‌ندێك كردار بۆی
- ده‌ستكاری كردنی به‌شی بینینی ووشە
- گۆڕینی هه‌ندێ كرداری ناو ئەپەکە كه پێوست نه‌بوون
- گۆڕینی شێوازی چوونه ژووره‌وه و درووست كردنی هه‌ژمار تایبەت بە خۆت.
ئەمانە و چەندان گۆرانکاری تر دەتوان ببینت لە ئەپەکەدا ئێوە خۆشەویست پێویستە ئەپی پێشوو بسڕنەوە لەسەر ئامیڕەکەتان دواتر دایبەزێنەوە تاوەکو سود لە تەواوی گۆرانکاریەکان ببین.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.