کۆمپیوتەر

بەرنامەیەكی بەهێز بۆ شیكاركردنی پرسیارەكانی بیركاری

وەك ئاشكرایە لای هەموومان وانەی بیركاری لە هەموو قۆناغەكانی ناوەندی خوێندن دەخوێنرێت، لە یەكەم قۆناغی بنەڕەتیەوە بگەرە تا پۆلی دوانزە ئەم وانەیە دەخوێنیرێت، هەروەها لە زۆربەی زانكۆكانی بەشی زانستی ئەم وانەیە دەخوێنێرێت و بە وانەیەكی سەرەكی دادەنرێت.بۆیە بە ڕای من ئەم بەرنامەیە (Math Xpert) سودێكی زۆر باشی دەبێت بۆ مامۆستایان و قوتابیان و خویندكاران

بەتایبەتی، هەر بۆیە منیش بە پێویستم زانی ئاشناتان بكەم بەم بەرنامەیە كە لە توانایدا هەیە زۆربەی پرسیارەكانی بیركاری لە هەموو بابەتێك شیكار بكات.
لێرەد پێویست ناكات باسی دامەزراندنی بەرنامەكە چونكە بەرنامەیەكی زۆر سادە و ساكارە هیچ ئالۆزییەكی تێدا نییە، ئەمەش رووكاری بەرنامەكەیە:
وێنەی ژمارە [1] http://kitn.net/up/uploads/png/84450f248a.png

1-بەكاردێت بۆ شیكار كردنی پرسیارەكان(شیكاری پرۆبلێم).
2-بەكاردێت بۆ دروست كردنی گراف.
3-ئەمەیان باسی بەرنامەكە دەكات بە بەرنامەی (Power Point).
هەروەها یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەم بەرنامەیە(Math Xpert) ئەوەیە كە لە هەر بابەتێكی بیركاری چەندان نمونەت بۆ شیكار دەكات هەنگاو بە هەنگاو وە جۆری هەنگاوەكەش دەست نیشان دەكات. بۆ نمونە ئێمە دەمانەوێت بچینە بەشی تەواوكاری(Integration)(المتكامل) یان هەر بابەتێكی تر، ئەم هەنگاوانە پەێرەو دەكەین:
Work a Problem>>Calculus>> Integration>>Integrate Polynomials.
وەكو وێنەی ژمارە [2].
http://kitn.net/up/uploads/png/498c0a265c.png

جووت كلیك لە (Integrate Polynomials) دەكەین و ئەم ڕووكارەمان بۆ دەكرێتەوە وەكو وێنەی ژمارە [3] http://kitn.net/up/uploads/png/9a3f898a03.png

لە بەشی (Problem Number) پرسیارێك هەڵدەبژێرین و (Ok) دەكەین.
بیرمان نەچێت ئەم بەرنامەیە كارێكی زۆر ناوازەی تێدادەكرێت ئەویش ئەوەیە كە دەتوانی بە حەزی خۆت پرسیاری بدەیتێ‌ و بۆت شیكار بكات لە هەر بابەتێك، بەڵام پێویست دەكات كەمێ‌ وورد بی و ئەو بەشە هەڵبژێری كە پەیوەندی بە پرسیارەكەتەوە هەیە بۆ نمونە دەمانەوێت ئەم پرسیارەمان بۆ شیكار بكات [وێنه‌: 043d1627ab.png] كلیك لە سەر (Edit) دەكەین هەر وەك لە وێنەكەی سەرەوە دیاریم كردووە پێویست دەكات بەم شێوەیە بینوسی بۆ ئەوەی بەرنامە كە تێبگات integral( 5x^2+3x^3-x+5,x)”” وەكو وێنەی ژمارە [4] [وێنه‌: 0c86b83c46.png]
سەرەتا كەمێ‌ ناخۆشە تا فێری نوسینی پرسیار دەبیت بەڵام هەر پرسیارێك ویستت زانیاری لێوەربگری و بزانی چۆن نوسراوە كلیك لەسەر (Edit) بكە.

[وێنه‌: dagrtn.gif]

یان لێرە داونلۆدی بکە
[وێنه‌: dagrtn.gif]

یان لێرە داونلۆدی بکە.
[وێنه‌: dagrtn.gif]

یان سەردانی سایتی سەرەکی بەرنامەکە بکە بۆ زانیاری زیاتر.
http://www.helpwithmath.com/

سود لەم گرتە ڤیدیۆیەش وەبگرن.
http://video.informer.com/s1/win/mathxpe…hxpert.htm

23 تشرینی یه‌كه‌م، 2011