10
ئەپ و نەرمەکاڵا 6, حوزه‌یران 2017

سەیری هەموو کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە وەرزشیەکان بکە لەرێگای ئەپی HalowTvبۆ سیستەمی ئەندرۆید

دوای بڵاوکردنەوەی ئەپێک بەناوی Kodiیەوە بۆ سەیرکردنی کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە وەرزشیەکان کە خوێنەرێکی زۆر باشی هەبوو، لە رێگای سۆرسێکەوە، دەتواندرا سود لە کردنەوەی سەرجەم کەناڵە ناوخۆیەکان و کەناڵە ئاسمانیەکانتان وەرگرتبا،کاری دروستکردنی ئەم سۆرسەوە لەلایەن بەرێزێکەوە بەناو ” هەڵۆ ” دروستکرابوو، ئێمە ئەوکات بەناوی ستافی کەی ئای تی ئێن دەست خۆشیمان لەو بەرێزە کرد،بۆیە ئەمجارەش ئەم بەرێزە نوێترین ئەپی خۆی دروست کردووە بەناوی ” HalowTv  “یەوە کە تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید ئەوانەی ئامێرەکانیان سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەرە دەتوان سود لەم ئەپە وەربگرن، لەڕاستیدا زۆرێک لە ئێمە ئارەزووی سەیرکردنی  یاریەکانی تۆپی و پێ و سەرجەم یاریەکانی تر بەگشتی ئەوەی جێگای دلخۆشیە دەتوان زۆر بە ئاسانی سەیری سەرجەم کەنالە ناوخۆیەکان بکەن بە تایبەتی بۆ عاشقانی تۆپی پێ دەتوان لە رێگای ئەو ئەپڵیکەیشنەوە سەیری کەناڵەکانی ( بیابان سپۆرت و فالکۆن سپۆرت و  کورد سپۆرت و گەلی کوردستان سپۆرت چەندان کەنالی تری وەرزشی وەک بین سپۆرت و سکای سپۆرت  و وە چەندان کەنالی تایبەت بە منداڵان  و فلیم و دراما،

دەتوانیت سود لەم کەناڵانە وەربگریت لە ئێستادا سەیری ئەم وێنانەی خوارەوە بکە.

نموونەی کەناڵی بیابان ببینە لەم وێنەیەی خوارەوە.

ئێستا دەتوان بەکارهێنانی سیستەمی ئەندرۆید لە رێگای ئەم بەستەرەی خوارەوە سود لە ئەپەکە وەربگرن بۆ دابەزاندنی.

دابەزاندنی ئەپی Halow Tv لە بازاری Goole Play کرتە لێرە بکە

یان بە بەستەری راستەوخۆ  دەتوانیت دایبەزێنیت کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی

دوای دابەزاندی ئەپەکە پێویستە هەژمارێک دروست بکەیت تاوەکو سود لە ئەپەکە وەربگریت.

تێبینی: ئێوەئ خۆشەویست دەتوان یارمەتی گەشەپێدەری ئەم ئەپە بن تاوەکو بتوانیت زیاتر خزمەت بە ئێوە خۆشەویست بکات پێویستە هەریەک و لەلای خۆمانە رۆژانە بۆ چەند جارێک کرتەیەک لەو ریکلامە بکەین کە لەسەر شاشەی ئەپەکە دەردەکەویت بەمەش زیاتر پشگیری خۆت دەردەبریت بۆ گەشەپیدەر تاوەکو بتوانیت خزمەتی زیاتر بە بەکارهێنەرانی ئەم ئەئەپە بکات. سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکەن.

 

بۆچونی تۆ