10
ئای ئۆ ئێس 6, حوزه‌یران 2017

ئەپڵ وەشانی ۱۱ـی له سیستەمی ئای ئۆ ئێس ڕاگەیاند

ئەمشەو ئەپڵ چەند نوێکردنەوەیەک و بەرهەمێکی نوێی نیشانی گەشەپێدەراندا، هەر لەو بڵاوکراوانەدا، وەشانێکی نوێ هەبوو لە سیستەمە تایبەتەکەی مۆبایلەکانی ئایفۆن، کە وەشانی ۱۱ بوو، ئای ئۆ ئێس ۱۱. ئای ئۆ ئێس ۱۱ نوێترین و باشترین وەشانی سیستەمی مۆبایلەکانی ئایفۆنە و تێیدا چەندین نوێکاری و ئاسانکاری کراوە بۆ شتەکان.

ئەم وەشانە نوێیەی ئەپڵ کە وا بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵ بڵاوبکرێتەوە، بریتی دەبێت لە یارمەتیدەری زیرەکتری سیری و پارەدانی ئەلکترۆنی و نوێکردنەوەی بەشی I Message و بەشی کۆنتڕۆڵکردنی سەرەکی بە جێگیرکردنی فەرمانی نوێ و باشتر. لە ئەپی وێنەکانی ئای ئۆ ئێس ۱۱، دەتوانرێت چوارچێوەیەکی بە کۆمەڵ بۆ وێنەکان و ڤیدیۆکان درووستبکرێت، هەروەها چەندانی تر، خوێنەر بن.

دەربارەی نوێکاریەکانی سیری؛ سیری باشترکراوە و زیاتر سروشتی دەبێت، لە دەنگ و ڕاگەیاندنەکان. سەرباری ئەوە، سیری لەمەودوا دەتوانێت وەرگێڕان بکات له زمانەکان، له زمانی ئینگلیزیەوە بۆ چینی – ئەڵمانی – ئیسپانی – ئیتاڵی و فەڕەنسی. لە ئای ئۆ ئێس ۱۱ـدا سیری زیرەکتر دەبێت لە وەرگرتنی داواکاری بە خێرایی و وتنی هەواڵەکان، هەروەها له تێگەشتن.

ڕووکاری نوێی ئەپ ستۆر… ئەپ ستۆر گەورەترین گۆڕانکاری بە خۆیەوە دەبینیێت لەم وەشانە نوێیەدا. پەڕەیەکی نوێ زیادکراوە بە ناوی (ئەمڕۆ)، کە ئەپڵ زانیاریەکانی بڵاوکردنەوە و یاریەکانی تێدا جێگیرکردووە. بەکارهێنەران دەتوانن گەڕان بۆ بابەتەکان بکەن و ناوەڕۆک و ئەپەکان ببینن.‌

ئەپی کامێرا تەکنیکی نوێی بۆ زیادکراوە، لە وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس ۱۱ـدا بەکارهێنەران دەتوانن وێنە بە شێوەی (پۆرترەیت) بگرن بە بوونی دژەلەرزین و تایبەتمەندی HDR و ڕووناکی. دەتوانرێت تەکنیکی نوێ بۆ بەشی (وێنەی زیندوو) بەکاربهێندرێت، هەروەها ئایفۆن فۆڕماتێکی نوێ لە وێنەکان بەکاردەهێنێت بە ناوی (HEIF) کە وا لە وێنەکان دەکات قەبارەی زیاتر له بیرگەی ئایفۆنی بەکارهێنەر داگیر نەکەن.

بەشی کۆنتڕۆڵی سەرەکی، لە ئای ئۆ ئیس ۱۱ی نوێدا دووبارە دیزاینکراوەتەوە کە بەکارهێنەر دەتوانێت ڕێکخستنە گرنگەکان و ئامڕازە پێویستیەکان کارپێبکات و ڕێکبخات.


تایبەتمەندی ڕاکێشان و ناردن، تایبەتمەندیەکی نوێ دەبێت لە ئای ئۆ ئێس ۱۱ و تایبەت دەبێت بە ئامێری ئایپاد. ئامێرەکانی ئایپاد چەند تایبەتمەندیەکی تایبەتیان بۆ فەراهەمدەکرێت، لەوانە تایبەتمەندی ڕاکێشان و ناردن. بەم تایبەتمەندیە، بەکارهێنەرانی ئایپاد دەسەڵاتی ڕاکێشانی زانیاری یاخوود شتێک دەبێت لە هەر شوێێکی تۆڕەکان، بە پەنجە خشاندن لێیان و پاشان بردنیان بۆ بەشی گفتوگۆکان، یان بڵاوکردنەوەیان.

دووبارە ئای ئۆ ئێس ۱۱ تایبەتمەندی جیاوازی پێیە بۆ ئایپاد. لە ئای ئۆ ئێس ۱۱ـدا، لە ڕێگەی ئەپێکی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پەڕگەکان دەتوانیت بە شێوەیەکی سادە و داخراو، پەڕگەکانت ببینیت و لەناویشیاندا پەڕگەکانی ئای کڵاود و درۆپبۆکس و وەندرایڤ، وە زیاتر.

ئای ئۆ ئێس ۱۱ نوێکاری پێیە بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی، لەمەودوا دەتوانرێت کرداری پارەدان بکرێت لەلایەن کەسێک و کەسێکی ترەوە، لە ئای ئۆ ئێس ۱۱ـدا کاردێکی نوێ هەیە کە ڕاستەوخۆ دەتوانرێت پارەکان بگوازرێتەوە بە زەخیرەکردنیان و پاشان دەتوانرێت بنێردرێن بۆ بانکەکان، ئەویش بە بوونی ئاسایش و دڵنیاکردنەوەی بەکارهێنەر.

ئەمانە گرنتگترین گۆڕانکاریەکان بوون. ئای ئۆ ئێس ۱۱ پشتگیری سەرووی مۆدێلی ئایفۆن ٥ ئێس دەکات، هەروەها هەموو ئایپاد ئێر و ئایپاد پرۆکان پشتگیری دەکرێن و سەروو مۆدێلی ئایپاد مینی ۲ پشتگیری دەکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ