ئەپ و نەرمەکاڵا 6, حوزه‌یران 2017

ئێستا بەکارهێنەرانی هەموو مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەتوانن وێبگەڕی internetـی سامسۆنگ دابگرن

ئەپی وێبگەڕی internetـی کۆمپانیای سامسۆنگ ماوەی چەند ساڵێکە بە تایبەتی لەسەر مۆبایلەکانی گالەکسی جێگیرکراوە و لە دوایین گەشەپێدانەکانی کۆمپانیا، ئەپەکە ئێستا بۆ هەموو مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید لە کۆگای پلەیستۆر بەردەستە بۆ داگرتن، کە پێشتر تەنها لەسەر مۆبایل و تاپلێتەکانی سامسۆنگدا دەتبینی.

وێبگەڕی internet سیستەمی وەگەڕخستنی (کڕۆم)ی گووگڵ بەکاردێنێت، هەروەها پشتگیری لە پێوەکراوەکان دەکات پەڕەکان بە خێرایی دەکاتەوە، هەروەها تەنها لەسەر ئامێرەکانی وەشانی لۆلیپۆپ، یاخوود زیاتر کاردەکات. ئێستا دەتوانن دایبگرن. کرتە بکەن لەم بەستەرە:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.sec.android.app.sbrowser&hl=en

بۆچونی تۆ