10
ئای ئۆ ئێس 6, حوزه‌یران 2017 بۆچوون

چۆنییەتی داگرتنی وەشانی تاقیکاری iOS 11

 

دوای ئەوەی تیمی بەڕێوبەرانی ئەپڵ هەستان بە پێشکەشکردن و نماییشکردنی بەرهەمە نوێیەکانیان لە کۆنگرەکەی ئیمرۆدا، دەستکرا بە وەشاندنی وەشانی تاقیکاری 11 iOS و وەشانی تاقیکاری macOS High Sierra و  watchOS 4 و tvOS 11 بۆ هەموو گەشەپێدەران. هەر لەناو کۆنگرەکەدا خرایە ڕوو، کە وەشانی تاقیکاری گشتی لە کۆتایی مانگی حوزەیران دەخرێتە بەردەست هەموو بەکارهێنەران، ئەمەش واتە: لە ئێستادا تەنها گەشەپێدەران دەتوانن سیستەمە کارپێکردنە نوێیەکان بەدەست بهێنن.

ئەگەر لە پێگەی گەشەپێدەرانی ئەپڵدا هەژمارت هەیە، ئەوا تەنها ئەوا دەتوانیت لەڕێی ئایفۆن یاخود ئایپادەکەتەوە سەردانی پێگەی فەرمی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بکەیت و زانیاری هەژمارەکەت بە درووستی بدەیت، پاشان لە بەشی Downloads سیستەمە کارپێکردنەکەت دابگریت.

بەڵام ئەگەر هیچ هەژمارێکت لەپێگەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ نییە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە پڕۆفایلی داگرتنی هەموو سیستەمە کارپێکردنەکان بەدەستبهێنیت.

 

چۆنییەتی داگرتن

١. لەئامێرەکەتەوە  ئەم بەستەرە بکەوە.

 

٢. لەناو پەڕەکەدا بەستەری داگرتنی ٤ سیستەمە کارپێکردنەکە دەبینیت. iOS هەڵبژێرە ئەگەر ئامێرەکەت ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئایپۆدە و macOS هەڵبژێرە ئەگەر ئامێرەکەت ئای ماک یاخود ماکبووکە و بەهەمانشێوە بۆ ئامێرەکانی تریش.

٣.  ئێمە لێرەدا وەشانی یازدەهەمی iOS وەکو نموونە وەردەگرین، بۆیە لە ئامێرەکەمانەوە (ئایفۆن، ئایپاد یاخود ئایپۆد) بەستەری داگرتن(Download) لەنێو چوارچێوەی iOSدا دەکەینەوە. سەیری نموونەوێنەکەی خوارەوە بکەن:

 

٤. دواتر پەڕەیەکت بۆ دەکرێتەوە، کە زانیاری پڕۆفایلی سیستەمە کارپێکردنە تاقیکارییەکەی تێدایە، لەلای سەرەوە Install هەڵبژێرە و پاشان پاسوۆردەکەت بدە (ئەگەر دانراوە).

 

٥. دواتر Install هەڵبژێرە، پاشان دووبارە Install.

 

٦. دواتر خۆکارانە داوای Restart دەکات و ڕازی ببە. دوای Restartەکە، وەشانەکە بەسەرکەوتوویی لە Settings –> General –> Software Update پاشەکەوت دەبێت و دەتوانیت لەوێ دایبمەزرێنیت.

 

گرنگ: بەهیچ جۆرێک ئامۆژگاری دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری ناکەین. ئەمە وەشانی بەکارهێنان نییە، بەڵکو وەشانی تاقیکارییە و بۆ خەڵکی ئاسایی ناشێت، چونکە تووشی کێشەو کێشەڵۆچکەی زۆر دەبنەوە لەکاتی بەکارهێناندا. وەهەروەها بەکارهێنەران دەتوانن لەدوای دامەزراندنی سیستەمە کارپێکردنەکە، وەشانەکەی لەڕێگەی نەرمەکاڵای iTunesەوە بگەڕێننەوە بۆ وەشانی فەرمی 10.3.2 یاخود 10.3.1.

 

ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری iOS 11 دەکەن:

 

بۆچونی تۆ