10
ئەندرۆید 6, حوزه‌یران 2017

سامسۆنگ ٣ مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی گالەکسی جەی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سامسۆنگ لە فەڕەنسا نەوەی نوێی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالەکسی جەیی ڕاگەیاند کە بریتین لە ٣ مۆبایل.

(Galaxy J3 (2017:

نزمترینی ٣ مۆبایلە نوێیەکەیە و بە پرۆسێسەری Exynos 7570 کار دەکات کە لە ٤ ناوکی Cortex-A53 پێکهاتووە بە خێرایی ١.٤ گێگاهێرتز و یەکەی چارەسەری گرافیکەکەشی لە جۆری Mali-T720ە.

ڕونمای مۆبایلەکە ٥ ئینچە و ڕوونییەکەی (٧٢٠x١٢٨٠) پیکسڵە، کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵە و لە ڕووی پێشەوەش کامێرایەکی ٥ مێگاپیکسڵی هەیە، ڕامی مۆبایلەکە ٢ گێگابایتە و بیرگە ناوەکییەکەی ١٦ گێگابایتە.

مۆبایلەکە پشتگیری لە دوو سیم کارد دەکات و فراوانی پاترییەکەی ٢٤٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە.

(Galaxy J5 (2017:

بە پرۆسێسەری Exynos 7870 کار دەکات کە لە ٨ ناوکی Cortex-A53 پێکهاتووە بە خێرایی ١.٦ گێگاهێرتز و یەکەی چارەسەری گرافیکەکەشی لە جۆری Mali-T830 MP2ە.

ڕونمای مۆبایلەکە ٥.٢ ئینچە بە هەمان ڕوونی (J3 (2017 بەڵام لە جۆری Super Amoledە، لە هەردوو ڕووی مۆبایلەکە کامێرا بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ بوونی هەیە، خاوەن ٢ گێگابایت ڕام و ١٦ گێگابایت بیرگەی ناوەکییە و فراوانی پاترییەکەی ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە.

(Galaxy J7 (2017:

کۆتا ئەندامی نوێی زنجیرەی جەی و باشترینیانە، هاوشێوەی J5ەکە بە پرۆسێسەری Exynos 7870 کار دەکات.

ڕونماکەی ٥.٥ ئینچە بە ڕوونی 1080P، لە کامێرا و بڕی بیرگەی ناوەکیدا هاوشانی J5ە نوێیەکەیە بەڵام خاوەن ٣ گێگابایت ڕامە و فراوانی پاترییەکەی ٣٦٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێرە.

لاشەی هەرسێ مۆبایلەکە لە کانزا دروست کراوە و هەرسێکیان لەسەر وەشانی ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ کار دەکەن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ