ئەپڵ
6, حوزهیران 2017
ئەپڵ کۆمپیوتەری iMACـی بە تایبەتمەندی بەرزەوە ڕاگەیاند
دواین نوێکاری ئای ماکی نوێ ڕێژەی ڕۆشنایی ڕوونمای بەڕێژەی %43 زیادکراوە و توانای پیشاندانی یەک ملیار ڕەنگی هەیە.پڕۆسێسەرەکانی ئای ماکی نوێ نوێترکراونەتەوە تاکوو لەگەڵ نەوەی حەوتەمی پڕۆسێسەرەکانی ئینتڵ خۆی بگونجێنێت کە پێیان دەوترێت ئینتڵ Kaby Lake کە پشتگیری ڤیدیۆی HEVC،
ڕامی بریتییە لە 32 گێگا بۆ ڕونمای 21.5 ئینج، ڕامی 64 گێگا بۆ ڕونمای قەبارە 27 ئینج.
خاوەنی بیرگەیەکی گەورەترە کە بە تەکنەلۆژیایی fusion drive دیزاین کراوە لەچاو بیرگەی جۆری SSD خێراییەکەی % 50 زیاترە.
ئاستی گرافیکی نوێکاری گەورەی تێداکراوە بە بەکارهێنانی کارتەکانی Iris Plus 640 ـی ئینتڵ، قەبارەی بچووک تر دەگرێت و لەسەدا هەشتا ئاستی گرافیکییەکەی زیاتر دەکات.
لە هەمان کاتدا خاوەنی پڕۆسێسەری گرافیکی Radeon Pro 555 560 بۆ ڕونمای قەبارە 21.5 کە توانای کارپێکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە.
نرخەکانی 1099 دۆلار بۆ 21.5 ئینج، و 1299 دۆلار بۆ بۆ هەمان قەبارە ڕونما بە ڕوونی 4K، نرخی 1799 دۆلار بۆ قەبارەی ڕونمای بەرزتر.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.