جۆراوجۆر
6, حوزهیران 2017
پێنوسی نوێی مایکرۆسۆفت سێرفس بۆ کڕینی پێشوەختە بەردەستە
ئێستا کڕینی پێشوەختە کراوەیە بۆ پێنوسە زیرەکەکەی سێرفس، ئەو پێنوسەی کە مایکرۆسۆفت لە مانگی ڕابردوو نمایشیکرد لەگەڵ سێرفس پرۆ. نرخی پێنوسەکە ۱۰۰ دۆلارە و ئێستا تەنها ڕەنگی پلاتینیۆم بۆ پێنوسەکە بەردەستە. دەتوانیت لە پێگەی فەرمی مایکرۆسۆفت کرتە له دووگمەکانی هەڵبژاردنی ڕەنگەکان بکەی بۆ پێنوسەکە، کە مایکرۆسۆفت دەڵێت بەمزووانە بەردەست دەبن.
سەبارەت بە توانای ئەم پێنوسە، خێرایی پێنوسەکە دوو هێند خێراترە لە وەشانەکەی پێشووتری، بە شێوەیەک کە تووشی هیچ جۆرە لەکارکەوتنێک یاخوود خاوبوونەوەیەک نابیت. دەتوانیت بە پێنوسەکە لارکردنەوە وچەندانی شێوەی تر بکەیت بە پێنوسەکە، بە دڵخوازی خۆت، کە هەروەک ئەوە وایە پێنوسێکی ئاسایی بەکاربهێنیت لەسەر کاغەز. ئەم پێنوسە نوێیە گونجێنراوە لەگەڵ ئامێرەکانی ڕابردووی سێرفس، هەروەها لەگەڵ سێرفس پرۆی نوێ. مایکرۆسۆفت لە پلانیدا هەیە پشتگیریەکە فراوانتر بکات بۆ ئامێرە سێرفسەکانی تر.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.