هەواڵ
8, حوزهیران 2017
ھواوەی مۆبایلێکی نوێی لە نەوەی Y ئاشکرا کرد

کۆمپانیای هواوەی چینی له درێژەی ڕاگەیاندنەکانیدا، نوێترین بەرهەمی خۆی لە مۆبایلە زیرەکەکان ئاشکرا کرد بەناوی Y7 Prime، کە خاوەن تایبەتمەندی مامناوەندە و لەخوارەوە لە ڕیز ئاماژە بە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی کراوە.
- خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٥.٥ ئینچ و بە ڕوونی ٧٢٠×١٢٨٠ پیکسڵ.
- پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٤٣٥ لەسەر جێگیرکراوە لە جۆری ٨ ناوەکی کۆرتێکس ٥٣، هەروەها لەگەڵ یاریدەدەری گرافیکی ئەدرینۆ ٥٠٥.
- بیرگەی ٣٢ گێگابایتە، لەگەڵ ۳ گێگابایت ڕام.
- بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە کامێرایەک بە ڕوونی ١٢ مێگاپێکسڵ لەخۆ دەگرێت و خاوەن تیرەی چاوی (٢.٢⁄f )ـە، قەبارەی ھەر پێکسڵێکیشی ١.٢٥ مایکرۆمەترە، هەروەها له بەشی پشتەوه کامێرایەک هەیە کە ڕوونیەکەی ٨ مێگاپێکسڵە.
- سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید نوگەت ٧.٠ لەسەر جێگیرکراوە بەبوونی ڕووکاری EMUIـی وەشانی ٥.۱.
- خاوەن پاتریەکە بە توانستی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر.
- خاوەن پەنجەمۆرێکی خێرایە کە خێرایی ناسینەوەی ٠.٣ چرکەیە.
شایەنی باسە، سەرباری ئەم تایبەتمەندییانەی سەرەوە، مۆبایلەکە خاوەنی دوو شوێنی سیم کاردە و پشتگیری نەوەی چوارەمی ڕایەڵە واتە 4G دەکات. ئەمە و بوونی وایفای جۆری Wi-Fi b/g/n، وە هەروەها دەرچەی بیستۆکی گوێی قەبارە 3.5mm هەیە و بۆ بارگاویکردنەوە و ئاڵوگۆڕی زانیاریش دەرچەی جۆری Micro USB هەیە کە تا ئێستا باوترین جۆری دەرچەیە لە بواری خۆیدا.
هیوا صدرالدین
خوێندکارێکی سەرکەوتووی ئامادەییم، نوسەرێکی سادەی بواری تەکنەلۆژیام، شارەزاییم لە کۆمەڵێک ئامێری تەکنەلۆژیادا ھەیە بەتایبەتی مۆبایل، شارەزاییەکی کەمیشم لە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ھەیە، ئامانجی منیش دیارە وەک ھاوکارانی ترم، ئەویش خزمەت کردنە بە ھاوزمانیان و بەرەو پێشبردنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کوردستان