شاومی
9, حوزهیران 2017
شاومی پێشەنگی بازاڕی ئامێرە لەدەستکراوەکانە

کۆمپانیای شاومی چینی کە بە بەرهەمە ناوازە و نرخ گونجاوە جۆراوجۆرەکانی ناسراوە پێشەنگی بازاڕی ئامێرە لەدەستکراوەکان(wearables)ی گرتووە و لە پلەی یەکەم دێت.
بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی کۆمپانیای IDC لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا فرۆشی ئامێرە لەدەستکراوەکان (کاتژمێرە زیرەکەکان و چاودێریکەرە وەرزشییەکان) بە ڕێژەی ٪١٧.٩ بەرز بووەتەوە و بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی پێشوو لە ٢٠.٩ ملیۆن دانەوە بەرز بووەتەوە بۆ ٢٤.٧ ملیۆن دانە و شاومیش بە فرۆشتنی ٣.٦ ملیۆن دانە پشکی شێری بەرکەوتووە و لە پلەی یەکەمە بە ڕێژەی ٪١٤.٧، ئەمە لە کاتێکدایە کە فرۆشی کۆمپانیاکە بە بەراورد بە ساڵی پار کەمی کردووە بەڵام سەرەڕای ئەمەش کۆمپانیاکە هاتووەتە پلەی یەکەم چونکە کۆمپانیای Fitbit کە پار لە پلەی یەکەم بوو پاشەکشێیەکی زۆری کردووە و چووەتە پلەی سێیەم، ئەپڵ لە پلەی دووەم دێت و زۆر نزیکە لە شاومی، کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و گارمینیش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان، شایەنی باسیشە کە فرۆشی سامسۆنگ زۆرترین گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و بەڕێژەی ٪٩٠.٨ بەرز بووەتەوە!

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.