ئای ئۆ ئێس 11, حوزه‌یران 2017

یاری Pokemon Go ڕێژەی 750 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند

نزیکەی ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر ڕاگەیاندنی یاری پۆکیمۆن گۆ ئەو یارییەی لە کاتی دەرچوونی ژمارەیەکی بێشووماری خەڵکی لە خۆی کۆکردەوە و بووە هۆی سەرنجی سەرجەم میدیاکان وخەڵکی، ئەم یارییە بەرهەمی کۆمپانیای Nianticـی ژاپۆنییە لەم چەند ڕۆژەی پێشوودا یارییەکە ڕێژەی داگرتنی یارییەکە لە هەردوو کۆگای ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی ڕێژەی٧٥٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند.

ڕێژەی یارییکەرە چالاکەکانی مانگانەی یارییەکە دیارنییە، لەمانگی 6 ساڵی پارەوە تاوەکوو مانگی نۆی پار زیاتر لە 500 ملیۆن جار ئەپەکە داگیراوە، بەڵام لە مانگی 10 پار ساڵەوە هەتاوەکوو ئەم مانگە 250 ملیۆن جار ئەپەکە داگیراوە کە ئەمەش هێواش بوونەوەیەکی زۆرە لە چاو ڕێژەی پێشووی.

شێوازی یاریەکە ئەوەیە شێوازیکی ستایلی خۆت هەڵدەبژێریت وتۆ وەکو مرۆڤێکی کارتۆنی له ناوچەکەی خۆتدا واتا لە نەخشەی شارەکەتدا دەردەکەویت کە بە سیستەمی GPS و هێڵی ئینتەرنێت کاردەکات دەجووڵێیت و لەگەڵ ڕۆشتنی ڕاستەقینەی خۆتدا بەهەمان شێوەش لەناو یاریەکەدا وەکو مرۆڤێک دەجوڵێیت، بۆ هەر کوێیەک بڕۆیت مرۆڤی ناو یاریەکە بۆ ئەو ئاڕاستەیه دەجووڵێت، کەواتە تۆ ئەو مرۆڤەی ناو یاریکەیت!

بوونی کەرستەی سەرنجڕاکێش و بوونی چەندجووڵەیەک لەناو یاریەکە وای کردووە زیاتر سەرنجڕاکێشتر بێت کە جووڵەکان ڕاستەوخۆ لە کامێراکەتەوە دەردەکەوێت، لە ڕۆژی ٦ی مانگی حەوتی پارساڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکان بەردەست بوو، وە تەنها بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و IOS بەردەستە و ئەم یاریە یەکێکە لەو یاریانەی کە لەدوای بڵاوبوونەوەیان زۆرترین یاریەکەری هەبووە، وە  بەتەنها لەم ماوەدا لە کۆگای پلەی ستۆر زیاتر لە ٥۰ ملیۆن داگرتنی هەبووە! لەدوای هەموو ئەم شتانە، هێشتا ڕووداوەکان تەواو نەبوون، بە هەندێ فتوای ئیسلامی وڵاتە ئیسلامیەکان بەحەرامکراەوان ناوزەندیان کرد!

تاگەکان pokemon پۆکیمۆن گۆ
بۆچونی تۆ