ئای ئۆ ئێس
11, حوزهیران 2017
هاوڵاتیانی سعودییە چالاکترین بەکارهێنەری سناپچاتن لەسەرانسەری جیهاندا

ئاشکرایە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سناپ چات بەهۆی شێوە و تایبەتمەندییە جیاکارییەکانی خۆی لە تۆڕەکانی تر جیاکردووەتەوە. بێگومان بەکارهێنانی سناپ چات چێژی خۆی هەیە و جیاوازە لە ڕکابەرەکانی کە هەرچەندە ڕکابەرەکانی بە نزیکی زۆربەی تایبەتمەندییەکانی سناپ چاتیان بەکارهێناوە، ڕاگەیاندنی ئامارێکی نوێ لەلایەن کۆمپانیای سناپچاتەوە ئاشکرایی دەکات هاوڵاتیانی سعوودیە لە ڕیزبەندی یەکەم وڵاتی جیهانن لە چالاکترین بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەشێوەیەکی بەردەوام بەراورد بەسەرجەم وڵاتانی جیهان.
ڕێژەی بەکارهێنەرە سعودییەکان 8.2 ملیۆن هەژماری ڕۆژانە دەبێت(کە چالاکییان هەیە لە نێوان یەکدا) لە نێویاندا ریاضی پایتەخت و شاری جدة لە ڕیزی پێشەوەی بوونی زۆرترین بەکارهێنەردان، ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە پیدەچێت لە داهاتوودا تۆڕەکە تایبەتمەندی جیاواز و نوێ زیادبکات بۆ بەکارهێنەرانی ئەو ناوچانەی کە ناویان هێنرا بە تایبەت بۆ بۆنە تایبەتییەکانیان، ڕێژەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین هەژماریان هەیە لە تۆڕی سناپ چات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 60 ملیۆن هەژمار، کەنەدا 9 ملیۆن، بەڕازیل 3 ملیۆن هەژمار، ئیماڕات 1.1 ملیۆن هەژمار، لە ڕووی چالاکی بەردەوام لە تۆڕەکەدا هاوڵاتیانی سعودییە پشکی شێریان گرتووە، هەروەها ڕێژەی 55% ی بەکارهێنەران لە ڕەگەزی مێن و % 45 ـی دیکە ڕەگەزی نێرن.
ڕات چییە لەسەر ئەم ڕێژەیە گەورەیەی بەکارهێنەری وڵاتێکی وەک سعوودیە کە بەردەوام چالاکن لەسەر تۆڕەکە؟
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.