جۆراوجۆر
11, حوزهیران 2017
سامسۆنگ سێ جۆر ڕوونمای QLEDـی بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەکان ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری سێ جۆر ڕونمای جۆری QLED ـی ڕاگەیاند بۆ شەیدایانی یارییە ڤیدیۆییەکان بە ڕوونی QHD و قەبارەی 27 ئینج دەست پێدەکات.
ڕوونماکان بە سافی لە پیشاندانی ڕەنگەکان و توانای نمایشکردنی یەک ملیار ڕەنگ دەبن، کە توانای نوێکردنەوەی بینینەکانی هەیە بەڕێژەی 144 هێرتز لە یەک میلی چرکەدا، لەگەڵ بوونی تەکنەلۆژیای Radeon FreeSync 2 لە کۆمپانیای AMD کەمەبەست لەم تەکنیکە پیشاندانی یارییەکانە بەشێوەیەکی تەواو جیاواز و پێشکەوتوو.
قەبارەی ڕوونماکان 27 ئینج و 32 ئینج دەبن، لە خێزانی CHG70ـن، بەڕوونی QHD و پیشاندانی2560 x 1440 ێکسڵ، قەبارەی ڕونمای سێیەم 49 ئینج دەبێت لە خێزانی CHG90، بەڕوونی UHD وتوانای پیشاندانی 3840 x 1080 پێکسڵ، نرخەکانیان 599دۆلار، 699 دۆلار، 1499 دۆلاری ئەمریکی.
سامسۆنگ بەرهەمهێنەری ڕوونمای QLED ـە ئەم ڕوونمایانەی بە ڕوونی زۆر بەرز و سافی لە خێرا پیشاندان ناسراون کە وەک دەوترێت خواستی کارپێکەرانی یارییە ڤیدیۆییەکانی فەراهەم کردووە بەشێوەیەکی گشتی لێی ڕازین.
ڕوونما=شاشە – سکرین
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.