یارییە نوێیەکانی کۆمپانیاکە و بەرواری بەردەستبونیان:
Star wars battlefronts II، ١٧/١١/٢٠١٧
Anthem، ٢٠١٨
A way out, سەرەتای ٢٠١٨
Madden NFL 18، ٢٥/٨/٢٠١٧
NBA live 2018
جگە لە یارییە نوێیەکانیش EA ڕایگەیاند کە ئەم هاوینە ٢ نەخشەی نوێ بۆ Battlefield 1 زیاد دەکرێن و لە مانگی نۆشدا زیادکراوێک بە ناوی In the name of the Tsar بۆ یارییەکە زیاد دەکرێت کە ٦ نەخشەی نوێی جەنگی جیهانی یەکەم و سوپای ڕوسیا لەخۆ دەگرێت.
هەروەها کۆمەڵێک زانیاری و ڤیدیۆی نوێ لەسەر یارییەکانی Fifa 18 و Need for speed: Payback بڵاوکرانەوە کە بڕیارە لە ڕۆژەکانی ٢٩ی مانگی ٩ و ١٠ی مانگی ١١ی ئەمساڵ بەردەست ببن.
هەموو یارییە نوێیەکانی کۆمپانیاکە بۆ پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و زۆربەیان بۆ ویندۆزیش بەردەست دەبن.