ئینتەرنێت
14, حوزهیران 2017
دیاریکەری ئاڕاستەی قیبلە، خزمەتگوزارییەکی نوێی گووگڵە
گەورە کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزارییەکی نوێی بەردەست خست بە ناوی دۆزەرەوەی ئاڕاستەی قیبلە کە هاوکاریت دەکات لە هەرکوێ بیت لەڕێی کارپێکردنی GPSـی مۆبایلەکەتەوە نووسینی Qibla یاخوود Qibla Finder یان کردنەوەی بەستەری g.co/qiblafinder لە وێبگەڕی مۆبایلەکەتدا بۆ دۆزینەوەی ئاڕاستەی شاری مەککەی وڵاتی سعوودیە کە ڕووگەی نوێژی موسوڵمانانە
ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ مانگی ڕەمەزان بەردەست نییە و شێوەیەکی فەرمی وەرگرتووە لە لیستی خزمەتگوازرییەکانیدا، بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە وەک وتمان لەڕێی وێبگەڕەوە دەتوانیت کاری پێبکەیت.
دیاریکەری ئاڕاستەی قیبلەی گووگڵ کاردەکات لەڕێی دیاریکردنی دوو خاڵی ئاڕاستەی باکوور و باشورن، کە ناسراوە بە ئاڕاستەی دوو مەودایی گەورەیی گۆی زەوی
لەڕێی ئەو بەستەری خوارەوە دەتوانن تاقیبکەنەوە:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.