رەقەکاڵا 14, حوزه‌یران 2017

کواڵکۆم لەگەڵ TSMC کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەرکەر بە قەبارەی ٧ نانۆمەتر، نەوەک سامسۆنگ

سامسۆنگ براوەبوو لە پێشبڕکێی بەرهەمهێنانی نەوەی ئێستای چارەسەرکەری سناپدراگۆن،بەڵام لەوەدەچێت کەوا نەوەی داھاتوو لە لایەن TSMCیەوە بەرهەم بهێنرێت کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە لە بەرهەمهێنانی چیپەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە چیپی A10 قەبارەکەی ١٦ نانۆمەتر بوو، چیبی A11 كه قەبارەکەی ١٠ نانۆمەتر دەبێت کە خێراییەکەی زۆرە و بڕێکی کەمتری توانستی پاتری دەوێت، ھەروەھا بە نیازە لەم نزیکانە چیپی Helio X30 بەقەبارەی ٧ نانۆمەتر بێ میدیاتێک بەرهەم بهێنێت.

ھەروەھا کۆمپانیای کواڵکۆم لەگەڵ سامسۆنگ و ئێڵ جی تاوتوێی چیپە نوێکەیان کردووە کە سناپدراگۆن ٨٤٥ە ، سامسۆنگیش پێدەچێت کەوا یەکێک بێت لە گەورەترین کڕیارانی ئەم چیپە بۆ ساڵی داھاتوو بۆ نەوە نوێیەکانی مۆبایلەکانی، بەڵام پێناچێت بەرهەم هێنانی لەکارگەکانی خۆی بێت، هەرچەندە سودێکی زۆری دەبینی لەم کارەدا بۆ خودی خۆی و دیاریشە چونکە فرۆشی سامسۆنگ لە بەرهەمهێنانی چیپەکاندا ساڵی پار ٤.٤٤ بلیۆن دۆلاربووە، کە ١.٨٧ بلیۆن دۆلاری کە لەسەدا ٤٠ی ھەموو بڕەکە دەکات لەلایەن کواڵکۆمەوە بووە،بێگومان ئەم بڕیارەی کواڵکۆم وا ناکات ئەم لقەی سامسۆنگ چیتر هیچ کارێک لەگەڵ کواڵکۆم نەکات چونکە سناپدراگۆن ٨٣٥ تاوەکو ساڵی داهاتووش بەرهەم دەهێنرێت و ئەگەری زۆرە چارەسەرکەری ئاست مام ناوەندیش بە قەبارەی ١٠ نانۆمەتر دروست بکرێت.

لەگەڵ ئەمەشدا کۆمپانیا گەورەکەی کۆریا ٧ بلیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەرکەر بە قەبارەکانی ٧ نانۆمەترو ١٠ نانۆمەتر بە هیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو چارەسەرکەری ٧ نانۆمەتر بۆ کۆمپانیا کڕیارەکان بەرهەم بهێنێت، دوایین زانیاری ئەوەیە کە سامسۆنگ ھەوڵی درووستکردنی نەوەی نوێی ئیکزینۆس دەدات ،کە یەکێکە لە چارەسەرکەرە بەتواناکان و لەلایەن خۆیە وە دروست دەکرێت، وە ئەگەرێکی گەورە ھەیە کە قەبارەکەی ٨ نانۆمەتر بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ