وێبداڕشتن 15, حوزه‌یران 2017

تڕۆجانی Dvmap توانای دەست بەسەرداگرتنی تەواوەتی سیستەمی ئەندرۆیدی هەیە، چارەسەر…

توێژەرانی تاقیگەی کاسپەرسکای بڵابوونەوەی خێرای تڕۆجانێکی نوێیان ئاشکرا کرد لە ناو کۆگای گوگڵ پلەیدا، تڕۆجانەکە بەناوی Dvmapـەوەیە، تڕۆجانەکە توانای سڕینەوەی سەرجەم زانیارییەکانی بەکارهێنەری هەیە لە ئەگەری دەست گەیشتن بە دەسەڵاتی ڕوت لە مۆبایلە زیرەکەکانی سیستەمی ئەندرۆیددا.

دزەکردنە نێو ئامێرە زیرەکەکانی سیستەمی ئەندرۆید لەڕێی ئەپی یاریکردنی colour block ـەوە بووە کە لە مانگی سێ ـی ئەم ساڵەوە لە کۆگاکە دانراوە، و پاش پشکنینی زۆری تاقیگەکانی کاسپەرسکای و دۆزینەوەی ئەم تڕۆجانە لە ناکاوە کە زیاتر لە 50 هەزار هەژمار و مۆبایل ئەم ئەپەیان دابەزاندووە، کۆمپانیای گوگڵ ئەپەکەی لە کۆگاکەی سڕییەوە.

یەکەم وەشانی یارییەکە پاک بووە لە فایلی تڕۆجان بەڵام پاش نوێکردنەوەی لەلایەن گەشەپێدەرەکەیەوە، فایلی زیاناوی لەگەڵدا تێکەڵ کراوە، واتە بە گشتی نزیکەی چوار هەفتەیە ئەم تڕۆجانە لە نێو کۆگاکەدا بوونی هەیە.

ئەپەکە لەژێر ناونیشانی com.qualcmm.timeservices لە سیستەمی ئەندرۆیدا کاردەکات، دەسەڵاتی خۆی بەچەند هەنگاوێک فراوان دەکات، هاوشێوەی ڤایرۆسی #WannaCry یاخوود #WannaLocker.

ئەوانەی یارییەکەیان دابەزاندووە پێویستە کۆپی زانیارییەکانیان لەبەربگرنەوە و مۆبایلەکەیان فۆڕمات بکەن، پاشان لەڕێی دژە ڤایرۆسی کاسپەرسکایەوە پشکنینی گشتی بکەن بۆ مۆبایلەکەیان تاوەکوو هەر فایلێکی پشت بەستوو بە ئەپەکە و تڕۆجانەکانی بسڕێتەوە.

هەروەها پێویستە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید خۆیان بپارێزن لە داگرتنی ئەپ و یاری گەشەپێدەرە باوەڕپێنەکراوەکان بەتایبەتی ئەو ئەپانەی نوێن لە کۆگاکەدا، دابەزاندنی دژە ڤایرۆسە باوەڕپێکراوەکان و پشکنینی بەردەوامی مۆبایلەکەیان، دابەزاندنی ئەپڵیکەیشن لەدەرەوەی کۆگاکە چونکە ئەم ئەپە هێشتا لە دەرەوەی کۆگاکە بەربڵاوە، جگە ئەوەی زۆرێک لەو ئەپڵیکەیشنانە مۆبایلەکەت ڕووبەرووی کردنەوەی ڕیکلامی لەناکاو و کردنەوەی سایتی نەشیاو تێپەڕاندنی ڕێپێدانەکانی سیستەمەکە بۆ کارپێکردنی ئەپی دیکە…هتد.

چەند وێنەیەکی کارکردنی ئەپەکە و بەدەستهێنانی دەسەڵاتەکانی مۆبایلەکە:

 

خوێنەری زیاتر بن لە ماڵپەری لیستی پارێزراو کرتە بکە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ