ئای ئۆ ئێس

نوێترین ئامار لەسەر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکان بڵاوکرایەوە

 

لە نوێترین ئاماری Kantar Worldpanelدا دەربارەی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان لە جیهاندا بۆمان دەردەکەوێت کە کێبڕکێی نێوان ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە هەموو کات گەرم و گوڕترە و سیستەمی ویندۆز فۆنیش بەرەو نەمان دەچێت.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئای ئۆ ئێس ٣٦.٥٪ی بازاڕی داگیرکردووە و بە بەراورد بە پار ٥.٨٪ زیادی کردووە و هەردوو مۆبایلی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس لە لوتکەی مۆبایلەکاندا بەدی دەکرێن و بەتەنها ٢٠.١٪ی بازاڕی وڵاتەکەیان داگیر کردووە، بەڵام لە چین بارودۆخەکە تەواو جیاوازە و ئای ئۆ ئێس ڕێژەکەی دابەزیوە بۆ ١٦.٢٪ و بە بەراورد بە ساڵی پار ٣.٨٪ دابەزیوە، هەروەها هەردوو مۆبایلی ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ٨.٥٪ی فرۆشی وڵاتەکەیان پێکهێناوە، لە بەرامبەریشدا ئەندرۆید دەستی بەسەر ٨٣.٤٪ی بازاڕی وڵاتەکەدا گرتووە و بە بەراورد بە ساڵی پار ٤.٣٪ زیادی کردووە، لە ئەوروپاش ٢.٢٪ بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕێژەی ٥.٩٪ پاشەکشەی کردووە ڕێژەکەی دابەزیوە بۆ ٦١.٧٪.

شایەنی باسیشە کە ئێڵ جی و مۆتۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاشەکشەیان کردووە و هەریەک لە مۆبایلەکانی ئێڵ جی جی ٦ و گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس لە کۆتایی ئەو ماوەیەدا کەوتوونەتە بەردەست کڕیاران و نەیانتوانیوە لەو ماوە کەمەدا ڕێژەی ئەندرۆید بەرز بکەنەوە، تەنانەت فرۆشی گالەکسییە نوێیەکان لەو وڵاتە کەمتر بووە لە هی ئێس ٧ و ئێس ٧ ئێج.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە هواوەی ڕۆژ بەڕۆژ پێگەی لە ئەوروپادا بەهێزتر دەکات و دوای چوونە پلەی سێیەم لە هەریەک لە ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا، لە ئێستادا لە بەریتانیاش بۆ یەکەمجار ڕێژەی فرۆشی بەرز بووەتەوە بۆ ٨.٩٪(ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕابردوودا هواوەی بە کاتێکی قورسدا تێدەپەڕی بۆ بەدەستهێنانی کڕیاران لەو وڵاتە، چونکە لە بەریتانیا جگە لە ئەپڵ و سامسۆنگ، سۆنی و مۆتۆرۆلاش هەوادارێکی زۆریان هەبوو).

 

سەرچاوە :
16 حوزه‌یران، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341