ئای ئۆ ئێس 17, حوزه‌یران 2017

نوێترین بەشی یاری باڵندە توڕەکان دابگرە

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر و دوای چاوەڕوانیەکی زۆری هەوادارانی (یاری باڵندە توڕەکان)، نوێترین بەش لە یاریەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە و بەردەستە بۆ داگرتن، شایەنی باسە لە ماوەکانی پێشووتر بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستکرابوو. بەشە نوێیەکە لە ژێر ناوی Angry Birds Evolutionـە و گۆڕانکاری مەزن له شێوازی یاریپێکردن و گرافیک و ڕۆڵگێڕەکان کراوە، دەتوانیت ئاگاداری گۆڕانکاریەکان بیت بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە.

جیاواز لە بەشەکانی تری باڵندە توڕەکان؛ بەشە نوێیەکە شێوازی یاریکردنی نوێ لە خۆدەگرێت کە باڵندەکان بەرامبەر بونەوەرەکان شەڕ دەکەن و ڕێزکراون، بە پەنجە خشاندن لێیان بۆ دواوە، فڕێیان دەدەیت، کە شێوازێکی تەواو نوێی بینینە. هەروەها دەتوانیت بەشداری له گرووپەکان بکەیت یاخوود درووستبکەیت و هەماهەنگیت هەبێت لەگەڵیان. دەتوانیت هەفتانە بەشداری لە ڕووداوەکان بکەیت و خەڵات و دیاری وەربگریت.

ئەم بەشە ژمارەیەکی نوێ لە ڕۆڵگێڕی باڵندەی توڕە لە خۆدەگرێت، دەتوانیت بە شێوازی دڵخوازی خۆت ئەو باڵندەی دەتەوێت ڕێزی بکە و پاشان دەست بکە بە یاری. جگە لە هەموو ئەمانە دەتوانیت لەگەڵ یاریکەرانی تر شەڕبکەیت و ئەمەش چێژێکی تر و تایبەت دەبەخشێت بە یاریەکە. چەندان نوێکاری و تەکنیکی تر!

 

تاگەکان یاری
بۆچونی تۆ