سیستەمی وەگەرخەر
25, تشرینی یه‌كه‌م 2011
(وانه‌ی سێیه‌م) لە Frequently Asked Questionـه‌وه:به‌كارهێنانی Task Manager
ئه‌مانه چند وه‌ڵامێكن بۆ چه‌ندر پرسیارێكی زۆر دوباره بووی باو سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی به‌ڕێوه‌به‌ری كار Task Manager.
◄چۆن بتوانم به‌ڕێوه‌به‌ری كار بكه‌مه‌وه؟
كرته‌ی راستی ماوس له‌سه‌ر توڵێ به‌ڕێوه‌به‌ر (taskbar) بكه‌و له لیسته‌كه‌دا فرمانی ده‌ستپێكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كار (Start task manager) هه‌ڵبژێره.
ڕێنیشاندان (Tip)
هه‌روه‌ها تۆ ده‌توانیت به‌ڕێوه‌به‌ری كار بكه‌یته‌وه به داگرتنی Ctrl+Alt+Del له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل، پاشان به هه‌ڵبژاردنی فرمانی ده‌ستپێكردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كار (Start task manager).

◄بۆچی به‌ڕێوه‌به‌ری كار ده‌ست پێناكات؟
ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری كار ده‌ستی پێنه‌كرد، له‌وانه‌یه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڤایرۆسی هه‌بێت. دڵنیایی بكه‌وه له‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی دژه ڤایرۆسی دابه‌زێنراوی سه‌ر بژمێرهكهت نوێكراوه‌ی (Update) ڕۆژه. بۆ زانیاری زیاتر، ئه‌مه ببینه:
ڤایرۆس: له‌پرسیاره زۆر دوباره بووه‌كان Viruses: frequently asked questions.
ئه‌گه‌ر بژمێرهكهت ڤایرۆسی نه‌بوو و تۆش په‌یوه‌ست بووی بهڕایهڵهوه (Network)، ئه‌وا تێڕوانینێك بكه له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌ری سیستهمهكهتهوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئایا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كه‌ت له‌كار خراوه.
◄بۆچی ناتوانم به‌ڕێوه‌به‌ری كار بدۆزمه‌وه كاتێك بچوك ده‌كرێته‌وه (Minimize)؟
له‌وانه‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری كار دانرابێت به Hide When Minimized شاردنه‌وه له كاتی بچوككردنه‌وه، كاتێك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چالاك كرا، به‌ڕێوه‌به‌ری كار ته‌نها به‌شێوه‌ی وێنۆچكهیهكی هێڵكاری سه‌وز له ناوچه‌ی وریاكردنه‌وه (notification area)ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مه به جیا له ده‌ركه‌وتنی له توڵی به‌ڕێوه‌به‌ر (taskbar) هه‌روه‌كو چۆن له به‌رنامه‌كانی تر ده‌بنرێت كاتێك بچوك ده‌كرێنه‌وه.
كرته‌ی لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كان Options بكه، ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی ڕاست له ته‌نیشت Hide When Minimized درابوو ئه‌وا كرته‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه بۆ لابردنی نیشانه ڕاسته‌كه ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری كار له‌كاتی داهاتوودا بچوك بكرێته‌وه له‌سه‌ر توڵی به‌ڕێوه‌به‌ر (taskbar) ده‌رده‌كه‌وێت.
◄بۆچی ڕووكاری به‌ڕێوه‌به‌ری كار جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت؟ لیست و سهرخشتهكان(Tabs) بۆ كوێ ڕۆیشتوون؟
به‌ڕیوه‌به‌ری كار دوو شێوه‌ی ده‌ركه‌تنی هه‌یه، بۆ بینینی شێوه‌یه‌ك كه لیست و سهرخشتهكان له‌خۆی بگرێت ئه‌وا دوو كرته له‌سه‌ر چوار چێوه‌ی په‌نجه‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كار بكه، بۆ گهڕاندنههی بۆ باری شێوه‌ی پێشوو به بێ بوونی لیست و سهرخشتهكان، دوو كرته بكه له هه‌ر شوێنێكی چوار چێوه‌ی ده‌وروبه‌ری سهرخشتهكان.
وه‌رگێرانی:سه‌ردار عبدالله
له پرسیاره زۆر دوباره بووه‌كانی به‌شی یارمه‌تی Helpی ویندۆز 7ـه‌وه.
ئه‌مانه‌م به زاراوه‌ی كوردی به‌كارهێناون:
به‌ڕێوه‌به‌ری كار Task manager
وێنۆچكه Icon
سهرخشته Tab
پرسیاری زۆر دووباره بوو Frequently asked questions
توڵی كار Taskbar
بژمێر Computer
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!