
خوێنەرانی خۆشەویستی کەی ئای تی ئێن تکایە هەر پرسیارێکتان هەیە لەبواری تەکنەلۆژیادا لە بەشی پرسیار و وەڵام بیکەن Prsiar.Kitn.Net، ئەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە هەمووان سوودی لێببینین وەک بانکێکی زانیاری وایە بۆ ئێستا و داهاتوو، وە ئەو پرسیارەی ئێستا هەتە پێدەچێت پێشتر کرابێت و پێویست ناکات پرسیار بکەیت و چاوەڕێ بکەیت تاوەڵامت دەست دەکەوێت، دەتوانیت لەڕێگەی هاشتاگ و بەشی گەڕان بگەڕێیت بەداویدا بەڵکوو پێشتر وەڵامی ئەو پرسیارە هەبێت لە سەکۆ، سەرەڕای ئەوەی زۆر جار بێ گوێدانە ڕێنووسی کوردی پرسیار دەکرێت بەڵام دەستەی Kitn بەردەوام لە هەوڵی چارەسەرکردن و نوسینەوەی پرسیارەکاندایە و هەروەها زیادکردنی هاشتاگی پێویست بۆیە وا باشترە ئێوەش بە تەختەکلیلی کوردی بنوسن و پابەندی یاساکان بن.
خۆشحاڵ دەبین ئێوەش لەگەڵمان دابن چ بە وەڵامدانەوەی ئەندامان یاخوود پرسیارکردن تاوەکو زیاتر و زیاتر ئەم سەکۆیە گەورە بێت خاوەنی بنکە دراوەیەکی گەورەی تەکنەلۆژی کوردی بین بە پاڵپشتی ئێوەی بەڕێز، چونکە ئەم جۆرە پڕۆژانە بۆ داهاتوو زۆر گرنگە.