ئای ئۆ ئێس
18, حوزهیران 2017
ئەم 4 ئەپڵیکەیشنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٦)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ئەم چەند ئەپە بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.
Jigsaw Wonder

لە ئەپڵیکەیشنەدا وێنە تێک چووت پێدەدات تۆش ئەوەی لەسەرتە ڕێکخستنی پارچەکان و دانانیانە لە شوێنی گونجاودا و بنیات نانەوەی وێنەکە و لەکۆتایدا هەڵبژاردنی وێنەی دیارکراو بۆ وێنەکە:
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Runtastic Push Ups PRO

ئەم ئەپڵیکەیشنە یارمەتیت دەدات تاوکوو خشتەی وەرزشی و چالاکی ڕۆژانەت ڕێک بخەیت بەشێوەیەکی باش، لەڕێگەی دەنگەوە ئاگادارت ئەکاتەوە لە چالاکی پێویست بۆ ئەو کاتە، دەشتوانیت چالاکییەکانت هاوبەشی پێبکەیت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا:
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی وەشانی پڕۆیە.
I Am Sober

واتە من کەسێکی ژیرم، ئەم ئەپە کاری یارمەتیدانتە تاوەکوو لە خوویەکی ناباش هاوکاریت بکات و وردە وردە خۆتی لێ ڕزگار بکەیت بەشێوەی سەرکەوتوو وە پلانی ڕۆژانە و هەفتانە:
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
Fishbox

گەر پێشووتر چویتە سەر ڕوبار و هەوڵ داوە ماسی بگریت، بەڵام بەدەست بەتاڵ گەڕاویتەوە وەک من، ئەوا ئەم ئەم ئەپڵیکەیشنە هاوکاری و ڕێنمای پێویستت پێدەدات چۆن و بە چ ئاڕاستەیەک قولاپەکەت هەڵبدەیتە نێو ئاوەکەوە بەپێی چەند پێوەرێکی زانستی.
نرخی پێشووی 1.99$ کرتە بکە بۆ داگرتن بە خۆڕایی.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.